تەندروستی جیهانی بەهۆی پیس بوونی ژینگەوە هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی دەدات

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لە دەرکەوتنى ئەو نەخۆشییانە دەدات کە بەهۆی پیس بوونی ژینگەوە بڵاو دەبنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

تیدرۆس ئەدهانۆم، سکرتێری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی "WHO" ئاماژەی بەوەکردووە، کۆتایی هاتن بەباری نائاسایی ڤایرۆسی "کۆڤید١٩" بە واتای کۆتایی هاتنی مەترسی لەسەر تەندوستی جیهان نییە، هێشتا دەرکەوتنی ڤایرۆسە گۆڕاوەکان و شەپۆلە نوێکانیان بۆسەر مرۆڤایەتی لە ژمارە یەکی لیستی مەترسییەکاندان.

 

سەبارەت بەو نەخۆشییانەی هەڕەشەن بۆسەر مرۆڤایەتی وتویەتی: ئێستا مەترسی بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشیانە هەیە کە مەترسیدارن و بەراورد بە ڤایرۆسی "کۆڤید١٩" زیاتر کوشندەترن، بۆیە پێویستە لە ئێستاوە ئامادەکارییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان بکرێت.

 

هەروەها ڕێکخراوەکە هۆشداری دەدات لە دەرکەوتنى چەندین نەخۆشی مەترسیدار کە گرنگترینیان بەهۆی پیسبوونى ژینگەوە بڵاو دەبنەوە.