چۆن شوکولاتە دەتوانێت بەرپەرچی گۆڕانی کەشوهەوا بداتەوە

توێکڵی کاکاو مادەیەکی تێدایە کە توانای بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا هەیە، کە بە ڕێگەیەکی نوێ دادەنرێت بۆ لابردنی کاربۆن لە بەرگەهەوای زەوی.

ناوەندی هەواڵ

 

لە کارگەیەکی خشتی سوور لە شاری هامبۆرگ لە ئەڵمانیا، توێکڵی کاکاو مادەیەکی تێدایە کە توانای بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا هەیە، ئەو مادەیە بە "بایۆچار" ناونراوە، کە بە گەرمکردنی توێکڵی کاکاو لە ژوورێکی بێ ئۆکسجین بۆ پلەی گەرمی ٦٠٠ پلەی سیلیزی بەرهەم دێت.

 

پرۆسەی بەرهەمهێنانی بایۆچار گازە گەرمخانەییەکان قفڵ دەکات و بەرهەمی کۆتایی دەتوانرێت وەک پەین، یان وەک پێکهاتەیەک لە بەرهەمهێنانی کۆنکرێتی "سەوز" بەکاربهێنرێت، کۆنکریتی سەوز جۆرێکە لە کۆنکریت کە نابێتە هۆی پیسبوونی ژینگە.

 

شارەزایان دەڵێن لە کاتێکدا پیشەسازی بایۆچار هێشتا لە سەرەتای قۆناغی سەرەتاییدایە، بەڵام ئەم تەکنەلۆژیایە ڕێگەیەکی نوێ پێشکەش دەکات بۆ لابردنی کاربۆن لە بەرگەهەوای زەوی.

 

بەپێی پانێڵی نێوان حکومەتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا IPCC، دەتوانرێت بایۆچار بەکاربهێنرێت بۆ لابردنی ٢.٦  ملیار تۆن لە کۆی ٤٠ ملیار تۆن CO2 کە ئێستا بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە ساڵانە بەرهەمدەهێنرێت.

 

پیک ستێنلوند، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سێرکولار کاربۆن لە کارگەی بایۆچار لە هامبۆرگ بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە، "سوڕی کاربۆن پێچەوانە دەکەینەوە".

 

کارگەکە یەکێکە لە گەورەترین کارگەکانی ئەوروپا، توێکڵی کاکاوەکانی بەکارهێنراو لە ڕێگەی تۆڕێکی بۆری خۆڵەمێشی لە کارگەیەکی شوکولاتەی دراوسێیەوە وەردەگرێت، بایۆچارەکە ئەو کاربۆنە یە دەگرێت کە لە توێکڵەکاندا هەیە، لە پرۆسەیەکدا کە دەتوانرێت بۆ هەر ڕووەکێکی تر بەکاربهێنرێت.

 

ئەگەر توێکڵی کاکاوەکان وەک ئاسایی فڕێ بدرایە، ئەوا کاربۆنی ناو بەرهەمە لاوەکییە بەکارنەهێنراوەکە لەگەڵ شیبوونەوەیدا ئازاد دەکرا بۆ بەرگەهەوا، لەبری ئەوە، کاربۆنەکە "بۆ چەندین سەدە" لەناو بایۆچاردا جیاکراوەتەوە.

 

بایۆچار پێشتر لەلایەن دانیشتوانی ڕەسەنی ئەمریکاوە وەک پەین بەکاردەهێنرا پێش ئەوەی لە سەدەی بیستەمدا لەلایەن زانایانی لێکۆڵینەوە لە خاکە زۆر بەرهەمدارەکانی ئەمازۆن بدۆزرێتەوە.

 

ئەو مادەیە بەرهەمی کشتوکاڵی بە زیادکردنی هەڵمژینی ئاو و ماددە خۆراکیەکان لەلایەن خاکەوە زیاد دەکات، لە شاری هامبۆرگ لە کارگەکان بەهۆی ئەو گەرمیەی کە بەهۆی بۆرییەکانی ئینستێلاسیۆنەکەوە دەردەچێت گەرم دەبێت، بەرهەمی کۆتایی دەڕژێتە ناو کیسی سپی بۆ ئەوەی بە شێوەی دانەوێڵەیی بە جووتیارانی ناوخۆیی بفرۆشرێت.

 

هەروەها پرۆسەی بەرهەمهێنان کە پێی دەوترێت پایرۆلیسیس، قەبارەیەکی دیاریکراوی بایۆگاز بەرهەم دەهێنێت، کە دەفرۆشرێتەوە بە کارگەکانی دراوسێ، بەگشتی ساڵانە ٣٥٠٠ تۆن بایۆچار لەلایەن کارگەکەوە لە ١٠ هەزار تۆن توێکڵی کاکاوەوە بەرهەمدەهێنرێت.

 

وە هەموو جۆرەکانی خاک بە باشی لەگەڵ بایۆچاردا ناگونجێن، ئەو پەینانە لە کەشوهەوای گەرمدا کاریگەرترە، لەکاتێکدا کەرەستەی خاو بۆ بەرهەمهێنانی لە هەموو شوێنێک بەردەست نییە.

 

بیرۆکەکە بریتییە لە فرۆشتنی بڕوانامە بەو کۆمپانیایانە کە دەیانەوێت هاوسەنگی لە نێوان دەردانی کاربۆن دروست بکەن بە بەرهەمهێنانی بڕێکی دیاریکراو لە بایۆچار.

 

لە سەرانسەری ئەوروپادا پڕۆژەکانی بایۆچار دەستیان بە زۆربوون کردووە، بەپێی ئامارەکانی فیدراسیۆنی پیشەسازی بایۆچار، بڕیارە ئەمساڵ بەرهەمهێنان نزیکەی دوو هێندە زیاد بکات بۆ ٩٠ هەزار تۆن بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢.