لە فەڕەنسا دژی بڕیارێکی ئیمانوێل ماکرۆن خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

مانگرتنێکی سەرتاسەری لە فەڕەنسا لە شەپۆلی دووەمی خۆپیشاندانەکاندا لە دژی پلانەکانی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆ ئەو وڵاتە بۆ بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە ٦٢ بۆ ٦٤ ساڵ بەڕێوەدەچێت.

ناوەندی هەواڵ

 

هەشت یەکێتی گەورە بەشداری لە خۆپیشاندانەکاندا دەکەن و لە سەرانسەری فەڕەنسادا بەڕێوەدەچێت، دوای یەکەم ڕۆژی چالاکی زیاتر لە ملیۆنێک کەس بەشداریان کرد، یەکێتیەکان وتیان نیوەی مامۆستایانی وڵات چوونە پاڵ مانگرتنەکە.

 

حکومەتی ماکرۆن لەبەردەم چاکسازیەکانی تەمەنی خانەنشینیدایە و لە بەرامبەر ڕاپرسییەکان کە پێشنیاری گۆڕینی تەمەنی خانەنشینی دەکات، دوو لەسەر سێی دەنگدەران دژی ئەو گۆڕانکارییانەن کە هەفتەی داهاتوو دەست دەکەن بەتێپەڕبوونیان لە ئەنجومەنی نیشتمانی.

 

زۆرینەی کارمەندانی هێڵەکانی گواستنەوە بە تایبەت کارمەندانی شەمەندەفەر دەستیان بە مانگرتن کردووە و یەکێتی "سی جی تی" ئاماژەی بەوەکرد کە بەلایەنی کەمەوە سێ چارەک لە کرێکاران لە پاڵاوگەی نەوتی تۆتالێنرگیس و وێستگەکانی سووتەمەنی دەرچوون، ووزەی کارگەکان ڕاپۆرتی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانیاندا پاش ئەوەی کرێکارەکان لە کۆمپانیای کارەبای سەرەکی EDF دەستیان بە مانگرتن کردووە.

 

یەکێک لە یەکێتیە سەرەکیەکانی مامۆستایان وتی کە نزیکەی ٥٥%ی مامۆستایانی دواناوەندی چوونەتە دەرەوەی هۆڵەکانی خوێندن و خوێندکارانی ئامادەیی لە دەرەوەی چەند قوتابخانەیەک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، زۆرێک لە خەڵکی فەڕەنسا هەست دەکەن کە کارکردن زیاتر ئازاربەخشترە.