دەرمانێک ٪٤٠ بڵاوبوونەوەی شێرپەنجەی مەمک ڕادەگرێت

دەزگایەکی تەندروستی لە بەریتانیا گڵۆپی سەوزی بۆ بەکارهێنانی دەرمانێک هەڵکرد کە چارەسەری شەڕانگێزترین جۆرەکانی شێرپەنجەی مەمک دەکات کە تووشی ژنان دەبێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی بڵاویکردەوە، دەرمانی نوێی "پێمبرۆلیزوماب" توانای هەیە کە ڕووبەڕووی شێرپەنجەی مەمک ببێتەوە و بە ڕێژەیەکی بەرچاو بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە کەمدەکاتەوە.

 

توێژەران دەڵێن، چارەسەری بەرگری کە لە ڕێگەی خوێنبەرەوە دەدرێت، جگە لە چارەسەری کیمیایی و پێش پەنابردنە بەر چارەسەری نەشتەرگەری، دەتوانێت ببێتە هۆی نەمانی هەر وەرەمێکی دەستنیشانکراو، دەرمانەکە ئەگەری پێشکەوتنی نەخۆشییەکە لە جەستەدا بە ڕێژەی ٪٤٠ کەمدەکاتەوە.

 

پەیمانگای نیشتمانی بۆ باشی تەندروستی و چاودێری، یەکێک لە دەزگاکانی سەر بە دەسەڵاتی تەندروستی گشتییە لە بەریتانیا، ڕەزامەندی بە پێدانی دەرمانەکە بەو نەخۆشانەی کە شێرپەنجەی مەمکیان سێ جار نێگەتیڤە، بەخشی، بەهۆی مەترسی گەڕانەوەی ئەم شێرپەنجەیە دوای کۆتایی هاتنی چارەسەرکردن .

 

هێلین نایت، پسپۆڕ لە بوارەکەدا دەڵێت: پێشبینی شێرپەنجەی مەمک کە سێ جار نێگەتیڤە، تاڕادەیەک خراپە و چارەسەری کاریگەری کەمی هەیە بە بەراورد بە جۆرەکانی دیکەی نەخۆشییەکە، پێشی وابوو کە دەرمانە نوێیەکە بەشدارە لە چارەسەرکردنی ئەو پێداویستیانەی کە چارەسەرەکانی پێشوو نەیانگرێتەوە و هیوادان تەمەنێکی درێژتر و باشتر بە هەزاران ژن ببەخشرێت.

 

شێرپەنجەی مەمکی سێ جار نێگەتیڤ نزیکەی ٪١٥ی هەموو حاڵەتەکانی شێرپەنجەی مەمک پێکدەهێنێت، زیاتر لە ژنانی خوار تەمەنی ٤٠ ساڵدا بڵاودەبێتەوە.