دووەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ژنان بەڕێوەدەچێت
بڕیاره به دروشمی "شۆڕشی ئێمه ئازادكردنی ژیانه"، له ڕۆژانی ٥ و ٦ی تشرینی دووەم، دووەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ژنان لە شاری بەرلین له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌بچێت.
ناوەندی هەواڵ
دووەمین کۆنفڕانسی نێودەڵەتی ژنان لە ڕۆژانی ٥-٦ی تشرینی دووەم لە بەرلینی وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، تیایدا بزوتنه‌وه‌كانی ژنان، به پێشه‌نگایه‌تی بزووتنەوەی ژنانی کورد له كیشوه‌ره‌كانی ئەمریکای باشوور، ئاسیا، ئەفریقا و ئەوروپا به‌شداری ده‌كه‌ن، كه له‌لایه‌ن تۆڕی "ژنان داهاتوو بنیاد ده‌نێن" ڕێکخراوە، هەروەها زیاتر له ٨٠٠ ژن له ٤١ وڵاتی جیهان، ناویان بۆ به‌شداریكردن له كۆنفڕانسه‌كه تۆمار كردووه.
کۆنفڕانسەکە لە ٥ پانێڵی سەرەکی پێکدێت:
-شەڕی سێهەمی جیهانی و پچڕاندنی کۆت و زنجیری پیاوسالاری و دەوڵەت.
-وۆرک شۆپ
-دامەزراندن- ژیانی خوازراو نەک بە مەعجیزە و پەرجو، بەڵکوو بە شۆڕش دێتەدی
-ڕوانگەی ئێمە- ئازادکردنی ژیان
-دۆزینەوەی ڕێگاکەت
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له ماوه‌ی دوو ڕۆژی كۆنفڕانسه‌كه‌دا به‌شداربووان باس له ئه‌زمونه‌كانیان ده‌كه‌ن و بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی ئامانجی كۆنفڕانسه‌كه ده‌خه‌نه‌ڕوو و هه‌روه‌ها باس لەوە دەکرێت، کە چۆن ژنان دەتوانن بەدیل بۆ هەموو ئەو بوارانە دروستبکەن، کە پیاوان تێیدا زاڵن، هه‌روه‌ها له وۆرکشۆپەکەدا گفتوگۆ له‌باره‌ی سیاسەتەکانی هێنانە ناوەوەی بزووتنەوەکانی ژنان لە سیستەمەکەدا و ڕێگاکانی ڕزگاریخوازی دەکرێت.
جێی بەبیرهێنانەوەیە کە یەکەمین کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی ژنان ڕۆژانی ٦ و ٧ تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بە ناونیشانی "شۆڕشێک لە ئاستی دامەزراندندا" بەڕێوەچوو.