منداڵەکەی ڕێحان کەنعانی تەندروستی ناجێگیرە

رەوشی تەندروستی منداڵەکەی رێحان کەنعانی کە دوێنێ بەهۆی بۆردومانەکانی ئێرانەوە گیانی لەدەستدا، ناجێگیرە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ٢٨ی ئەیلول سوپای ئێران بۆردومانی کۆیە، زڕگوێز و پردێی کرد و بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە، بەپێی ئامارەکان تا ئێستا ١٦ گیانلەدەستدان و ٤٦ بریندار هەیە، تەندروستیی ١٠ لە بریندارەکان ناجێگیرە کە یەکێک لەوانە منداڵی ژنە پێشمەرگەیەکە کە دوای گیانلەدەستدانی دایکی لەدایکبووە.

 

"وانیار" منداڵی ڕێحان کەنعانیە، دوێنێ پاش ئەوەی دایکە دووگیانەکەی بەهۆی بۆردومانەکانی ئێران بۆ سەر کۆیە گیانی لەدەستدا بە ناچاری لە سکی دایکی دەرهێنراو بە بێ دایکی هاتە ژیانەوە، بەڵام دۆخی تەندروستی ناجێگیرەو بە وتەی باوکی و پزیشکەکان تەنها دڵی کار دەکات و مێشکی کار ناکات.

 

بە وتەی پزیشکەکان کاتێک دایکی بەر هێرشەکان کەوتووە ئۆکسجینی پێویست بۆ مێشکی وانیار نەچووە ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە ئێستا ڕەوشی تەندروستی جێگیر نەبێت.