کوشتنی ژنان لە ئەفغانستان بەردەوامی هەیە؛ تەرمی ژنێک دۆزرایەوە

تەرمی ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا لە ناوچەی دەشتی بێرچی شاری کابول دۆزراوەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرچاوە ئەمنییەکانی کابول ڕایانگەیاند کە ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی ئادار تەرمی ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا لە ناوچەی دەشتی بێرچی شاری کابول دۆزرایەوە.

 

خالید زادران، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بنکەی پۆلیسی کابول ئەو هەواڵەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند کە لە لێکۆڵینەوەی یەکەمدا کەسوکاری ئەو ژنە تۆمەتی کوشتنەکەیان داوەتە پاڵ دزەکان، چونکە لە کاتی لێکۆڵینەوەدا ماڵەکە پەرشوبڵاو بووە و هیچ شتێک لە شوێنی خۆیدا نەبووە.

 

بەپێی ئەو هەواڵانەی پێش کوشتنەکە بڵاوکراونەتەوە، نزیکەی مانگێک لەمەوبەر تەرمی ژنێکی گەنج بە دەستی بەستراوەوە لە گەڕەکی دەشتی بێرچی کابول دۆزرایەوە، هەروەها لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو ژن کە ئەندامی یەک خێزان بوون کاتێک لە ماڵ دێنە دەرەوە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە تەقەیان لێکرا و کوژراون.

 

بەم دواییانە کوشتنە نادیارەکانی پارێزگاکانی ئەفغانستان کە لە دوای حکومڕانی تاڵیبانەوە ڕوویانداوە، زۆر زیادیکردووە و نیگەران و قوربانیانی سەرەکی ئەم تاوانانە ژنانن.

 

ت.پ