گەنجێک لە کەرکوک تووشی تای خوێنبەربوون بوو
ئەمڕۆ لە پارێزگای کەرکوک حاڵەتێكی نوێی تووشبوون تای خوێنبەربوون تۆمارکرا.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ، لە پارێزگای کەرکوک حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کرا، گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵە و دانیشتووی حەوێجەیە.
وتەبێژی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک ڕایگەیاندووە: "ئەمرۆ حاڵەتێکی دیکەی توش بوون بەپەتای خوێن بەربوون لە کەرکوک تۆمارکرا، ئەو گەنجە ئێستا لە نەخۆشخانەی تایبەتی شیفا کە تایبەتە بە نەخۆشی و پەتا گوازراوەکان لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە ".
وتەبێژی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک ئاماژەی بەوەشداوە، تا ئیستا لە پارێزگای کەرکوک هەشت حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە، لەو ژمارەی تووشبوانەش دوو کەس گیانیان لەدەست داوە و تەمەنیان ۲۹ ساڵ و ۳۹ ساڵ بووە، پێنج کەسی دیکەش چاک بوونەتەوە.
بەپێی دوایین ئاماری توشبووان بە تای خوێنبەربوون لە عێراق گەیشتووەتە ٢٨٩ حاڵەت و تائێستا ٤١ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە زۆرینەیان لە پارێزگای زیقاربوون.