ڕژاک: کار ئازادییە، ڕەنج واتە ژیانی شەرەفمەندانە

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک بەیاننامەیەک بۆ ڕای گشتی بڵاودەکاتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک بەیاننامەیەک بۆ ڕای گشتی بڵاودەکاتەوە.

 

دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیە:

" ڕۆژی جیهانی کرێکاران پیرۆز بێت لە تەواوی جیهان و گەلانی ژێر دەست و چینی کرێکاران و ژنانی جیهان، بە تایبەت لە چینی کرێکاران و ژنانی کوردستان.

 

١ی ئایاری هەموو ساڵێک وەکو ڕۆژی جیهانی کرێکار ناسراوە کە مێژووی ناودێرکردنی ئەم ڕۆژە وەکو ڕۆژی کرێکار دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٥٦ی زاینی کە کرێکارانی ئوستراڵیا لە پێناو چەسپاندنی ٨ کاتژمێر کار لە ڕۆژدا کۆبونەوە، ئەوان لە سەرەتادا تەنیا بارودۆخی کرێکاران لە ساڵی ١٨٥٦ی زاینییان لە بەرچاو گرتبوو، بەڵام دواتر ڕێوڕەسمی یەکەمین ساڵ کاریگەری لە سەر جەماوەری پرۆڵتاریا "چینی کرێکار" دانا و ئەمە بوو بە هۆکار تا هەموو ساڵێک ڕۆژی ١ی ئایار وەک ڕۆژی کرێکار دیاری بکرێت و مەجالێک بێت بۆ دەربڕین و ویست و خواست و ناڕەزایەتی چینی کرێکار لەو ڕۆژەدا.

 

ڕەوشی ژن و مافەکانی لە سایەی ئەم سیستەمە دەسەڵاتداری و پیاو سالاریە بووە بە بەشێکی بێ نرخ و دابڕاو لە ژیان، تێکۆشان و بەرخودانی ژن گرنگە چونکە ژنان هێز و ڕەنگی کۆمەڵگەن، وە تێکۆشانی ژن ترسێکی گەورەی دوژمنانە.

 

بە ئەم وەسیلەیە ئێمە بانگەوازی لە تەواوی ژنان و کرێکاران دەکەین کە ڕۆژی ١ی ئایار بکەنە ڕۆژی سەرکەوتن و پێکەوە ژیان."

 

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک