مانگی ئەیلوول پێنج ژن و دوو منداڵی کچ لە ئەفغانستان کوژران

لە ئەفغانستان کە تاڵیبان دەستی بەسەرداگرتووە، لە مانگی ئەیلوول پێنج ژن و دوو منداڵی کچ کوژراون.

بەهاران لەهیب

 

کابول- لە ئەفغانستان، مافەکانی ژنان بە شێوەیەکی بەردەوام ڕەتدەکرێنەوە بەهۆی ئەوەی تاڵیبان دەسەڵاتی وڵاتەکەی گرتووەتە دەست، ژنان لە خوێندن و کار و سیاسەت و بواری گشتی دەردەکرێن و ڕۆژ بە ڕۆژ مافەکانیان پێشێل دەکرێت، توندوتیژی دژ بە ژنان و منداڵانی کچ و کۆمەڵکوژییەکان لە زیادبووندایە.

 

سێ ژن لە بامیان کوژران

بە گوێرەی زانیارییەکان لە مانگی ئەیلوول کوشتنەکان بەم شێوەیە بوون: ژنێک لە ١ی ئەیلوول لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی غەزینە کوژرا، هەروەها سێ ژن لە بامیان لە ٥،٦،٧ی ئەیلوول کوژران، ناسنامەیان نەزانراوە.

 

لە لایەکی دیکەوە ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە لە ناوچەی یەکەمی پال-ی-خومری لە ٧ی ئەیلوول کوژرا، لە هەمان ڕۆژدا ژنێک بە ناوی مەریەم سەدات بە مردوویی لە ماڵەکەی خۆی لە ئیسلام ئاباد دۆزرایەوە، مردنەکەی بە "خۆکوشتن" تۆمارکرا.

 

دوو منداڵی کچ لەلایەن خزم و کەسوکاریانەوە کوژران

منداڵێکی کچی تەمەن ١١ ساڵ لەلایەن مامیەوە لە گەڕەکی جەلالجەی بەگ لە ١٤ی ئەیلوول کوژرا، لە ٢٠ی ئەیلوول، منداڵێکی دیکە لەلایەن باوکییەوە لە ناوچەی پاستانکۆت فاریاب کوژرا.