دایکی ئاشتی زەکیە ئایهان کۆچی دوایی کرد

زەکیە ئایهان، دایکی ئاشتی کە بەهۆی ڕوودای ئۆتۆمبێلەوە تووشی خوێن بەربوونی مێشک بوو، دوای ١٦ڕۆژ گیانی لەدەستداو ئەمڕۆ بەخاک دەسپێردێت.

ناوەندی هەواڵ

 

زەکیە ئایهان،دایکی ئاشتی تەمەن ٧٤ساڵ، لە ١٢ی ئایار لە نەخۆشخانەی ناوچەی سێڤەرەگی رەحا لە ژێر چاودێری و چارەسەریدا بوو، پاش ١٦ ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

 

تەرمی زەکیە ئایهان ئەمڕۆ ٢٩ی ئایار لە گۆڕستانی ناتۆی سێڤەرەگ بەخاک دەسپێردرێت.

 

زەکیە ئایهان دایکی یڵدز ئایهان (زەکیە) کە لە ساڵی ١٩٩١بەشداری تێکۆشانی ئازادی بوو و لە ساڵی ١٩٩٥شەهید بوو،  هەروەها دایکی سیاسەتمەداری کورد ئیبراهیم ئایهانە کە لە ساڵی ٢٠١٨بە هۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد. دایە ئایهان یەکێک بوو له دایکانی ئاشتی و بەساڵان بوو خاوەنداری له تێکۆشانی رۆڵەکانی کرد.