دایکی ساکینە جانسز خراوەتە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد

زەینەب جانسز، دایکی ساکینە جانسز یەکێک لە دامەزرێنەرەکانی پەکەکە، کە لە بەشی چاودێریی وردی نەخۆشخانەی شاری ئیزمیر لە ژێر چارەسەری پزیشکیدا بوو، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە خراوەتە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

زەینەب جانسز، دایکی ساکینە جانسز،  یەکێک لە دامەزرێنەرەکانی پەکەکە   کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس تیرۆر کرا، لە ٦ی نیساندا بەهۆی کەوتن و تووشبوون بە خوێنبەربوونی مێشک، ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

 

بەپێی زانیارییەکان لە ئێستادا زەینەب جانسز لە بەشی چاودێریی وردی نەخۆشخانەی شاری ئیزمیر لە ژێر چاودێریدایە و بەهۆی ناجێگیریی دۆخی تەندروستییەوە، لەلایەن تیمە پزیشکییەکانەوە خراوەتە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد.