دایکی سێ منداڵ دەستگیرکرا

مامۆستایەک کە دایکی سێ منداڵە لە نیوەشەودا دەستگیرکرا و خرایە زیندانەوە.

مامۆستایەک کە دایکی سێ منداڵە لە نیوەشەودا لە لایەن پۆلیسی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکرا و خرایە زیندانەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو مامۆستایە تەمەنی ٤٢ ساڵە و ناوی "ئەلیف چەلیک"ە  هەروەها دایکی سێ منداڵە، سزای زیندانی بەسەردا سەپێندراوە و دوای ئەوەی دوێنێ سزاکەی لە لایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە پەسەندکرا، سەرەڕای بارینی بەفرێکی زۆر لە درەنگانی شەودا لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا و ڕەوانەی زیندان کرا.

 

عومەر فاروق پەرلەمانتاری هەدەپە و داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تویتەر نوسی: "ئەلیف چەلیک مامۆستای باخچەی ساوایانە، تەمەنی ٤٢ ساڵە و دایکی سێ منداڵە، لە کارەکەی دوورخراوەتەوە، دوێنێ سزاکەی پەسەندکرا و ڕەوانەی گرتووخانە کرا، لە کاتێکدا شەپۆلێکی بەفر کە چەندین ساڵە هاوشێوەی نەبینراوە ناوچەکەی گرتووەتەوە و کەشێکی زۆر سارد لە ئارادا هەیە، بەڵام سەرەڕای ئەوە لە درەنگانی شەودا دەستگیرکرا و ڕەوانەی گرتووخانە کرا".