دایکێک منداڵەکەی لە خنکان ڕزگار کردو خۆی خنکا

لە دەریاچەی دوکانی سلێمانی، دایکێک منداڵە تەمەن چوار ساڵەکەی لە خنکان ڕزگار کرد بەڵام خۆی لەناو ئاوەکەدا خنکا.

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە لە دەریاچەی دوکان منداڵێکی بەرەگەز عەرەب کە تەمەنی چوار ساڵانە کەوتە ناو دەریاچەکەوەو دایکیشی لە کاردانەوەی ڕوداوەکە خۆی هەڵدەوەتە ناو ئاوەکە بۆ رزگارکردنی، منداڵەکەی رزگارکرد، بەڵام خۆی خنکا.

 

دایکەکە ناوی "فاتمە جاسم"ەو تەمەنی ٤٠ ساڵە، دانیشتونی شاری کوتی عێراقە و بۆ گەشت لەگەڵ خێزانەکەی هاتبوونە سەیرانگای دوکان.