دایکانی ئاشتی لە هەرێمی عەفرین دژی "دیواری شەرم" ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە

دایکانی ئاشتی لە هەرێمی عەفرین لە بەرامبەر دروستکردنی دیوار ناڕەزایەتییان نیشانداو وتیان: "ئێمە لە بەرامبەر دیواری شەرم لە نێوان دوو لایەنی کوردستان بێدەنگ نابین".

شەهبا

دایکانی ئاشتی هەرێمی عەفرین لە دژی دروستکردنی "دیواری شەرم" لە نێوان شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان بۆ شەرمەزارکردنی، لەبەردەم ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی هەرێمی عەفرین لە گوندی تل-قیرە لە ناوچەی ئەحرەزی کانتۆنی شەهبا ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە، ڕاگەیەندراوەکە لەلایەن هێڤی سلێمان، ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەیی ئەنجومەنی شەهیدان لە هەرێمی عەفرین خوێندرایەوە.

 

هێڤی سلێمان، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لەبەرامبەر دروستکردنی دیوار بێدەنگ نابن و بەردەوامیشی دا: "بەناوی دایکانی ئاشتی لە هەرێمی عەفرین، بە توندی سیاسەتی پەدەکە کە نوێنەرایەتی بنەماڵەی بارزانی دەکات شەرمەزار دەکەین، بە فەرمانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە کوردستان، ئەو دەوڵەتەی کە دژایەتی گەلەکەمان دەکات و هەروەها لە هەموو شوێنێک هێرش دەکاتە سەر تەڤگەری ئازادی و شەڕڤانانمان هێرش لە شەنگال، مەخمور، باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامدەدرێت دیواری شەرم لەنێوان دوولای کوردستان دروست کراوە، سیاسەتی قڕکردن بەردەوامە، پلانەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بەم شێوەیە بەس نییە و بانگهێشتی بەرپرسانی حکومەتی باشوری کوردستان دەکات بۆ ئەنقەرە بۆ ئەوەی بەنهێنی داواکارییەکە واژۆ بکەن و دەستکەوتەکانی کورد بەبازاڕ بکەن، چونکە حکومەتی باشوری کوردستان ناتوانێت بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات، هێشتا دزی لەو کارمەندانە دەکات کە زیاتر لە دوو ساڵە پارەیان پێنەدراوە بەڵام وێنەی بنەماڵەی بارزانی لەسەر پانکارتی ئەوروپا و ئەمریکان بۆ مسۆگەرکردنی داهاتووی خێزانەکەیان".

 

لە درێژەی خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوەکەدا وتیشی: "ئێمە وەک دایکانی ئاشتی بەتوندی سیاسەتی حکومەتی باشوری کوردستان شەرمەزار دەکەین و سیاسەتی گەمارۆدان و دروستکردنی دیواری شەرم لە هەردوو لای سنووره‌ کە دوژمنی داگیرکەر دایناوە، داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە لە دژی سیاسەتی دوژمنکاریی راوه‌ستن و دوژمنی داگیرکەر و بکوژ شکستپێبهێنن".

 

ڕاگەیەندراوەکە بە دروشمەکانی "بمرێ خیانەت"، "نا بۆ داگیرکاری"، "نا بۆ دروستکردنی دیواری شەرم" و "بژی یەکڕیزی و بەرخۆدانی گەلەکەمان" کۆتایی هات.