دایکانی ئاشتی لە ٣٣ شار بۆ 'مافی هیوا' و 'ئاشتی' ڕاگەیاندراو دەدەن
ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی لە ٣٣ شار بۆ ئەوەی دەوڵەت هەنگاوی کۆنکرێتی بنێت، ڕاگەیاندراو دەدەن.
ئامەد
ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی سبەینێ لە کاتژمێر ١٣:٠٠ لە چەندین شار بە درووشمی "گەورەترین دیاری بۆ دایکان، ئاشتییە" ڕاگەیاندراو دەدەن.
ڕاگەیاندراوەکە لەبەردەم زیندانەکان دەدرێن و لە شارەکانی دیکەش لە چەند شوێنێکی دیاریکراو دەدرێت. لە هەمان کاتدا ڕاگەیاندراوەکە لە ٣٣ ناوەند کە ئەدەنە، مێرسین، ئەستەنبوڵ، ئیزمیر، ئامەد، ڕحا، وان، شرنەخ، گەڤەر و تەتوان لە خۆدەگرێت، دەدرێت.
داواکارییە سەرەکییەکانی دایکان؛ "ئاشتی"، "مافی هیوا" و هەنگاونانی دەوڵەتە لە چوارچێوەی پرۆسەکەدا.