دایکانی شەممە بۆ پرسینی چارەنووسی بێسەروشوێنکراوان کۆبوونەوە

دایکانی شەممە ئەم هەفتەیە لە گۆڕەپانی گەڵاتەسەرای ئیستەنبوڵ بۆ پرسینی چارەنووسی جەمیل کربایر کۆبوونەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دایکانی شەممە بە دروشمی "با بێسەروشوێن کراوان بدۆزرێنەوە، بکوژان دادگایی بکرێن" لە هەفتەی ١١٢١ـەمیندا لە گۆڕەپانی گەڵاتەسەرای لە ئیستەنبوڵ چالاکیی هەفتانەی ئەنجام دا.

 

لە چالاکییەکەدا دایکانی شەممە، ئەندامان و بەڕێوەبەرانی لقی ئیستەنبوڵی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ "ئیهەدە"، دایکانی ئاشتی و چەندین داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ بەشدار بوون و  وێنەی بێسەروشوێنکراوانیان بەرزکردەوە.

 

لە چالاکیی ئەم هەفتەیەدا، دایکانی شەممە پرسیاریان لە بارەی چارەنووسی جەمیل کربایرەوە کرد کە لە ساڵی ١٩٨٠دا بێسەروشوێنە.