دایکان ڕێگای دەروازەی سمێلکا-پیشخاپوریان داخست

دوای ١٧ ڕۆژ بەڵام هێشتا تەرمی گەریلاکان نەدراوەتەوە کەسوکاریان، دایکانی ئاشتی ویستوویان بێنە هەرێمی کوردستان بەڵام پەدەکە ڕێگریان لێدەکات. ناوەندی هەواڵ

دوای ١٧ ڕۆژ بەڵام هێشتا تەرمی گەریلاکان نەدراوەتەوە کەسوکاریان، دایکانی ئاشتی ویستوویان بێنە هەرێمی کوردستان بەڵام پەدەکە ڕێگریان لێدەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

ماوەی ١٧ ڕۆژە چالاکی جۆراوجۆر بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی گەریلاکانی خەلیفان دەکرێت تا بدرێنەوە بە کەسوکاریان لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام لەلایەن پەدەکەوە ڕێگا نادرێت.

 

لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ دایکانی ئاشتی بە مەبەستی هاتن بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە هاتوونەتە دەروازی سمێلکا- پیشخاپور، بەڵام لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە ڕێگریان لێکراوە، ئەوانیش ڕێگای سەرەکی دەروازەکەیان گرتووە، بەو هۆیەوە تەواوی هاوتۆچۆی دەروازەکە وەستاوە.