داوایەک لە خۆبەڕێوەبەرییەوە بۆ دادگایی چەتەکانی داعش

خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جارێکی دیکە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە داعش دادگایی بکەن.

 

ناوەندی هەواڵ- خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لە دۆزینەوەی شوێن و پێداویستییەکانی زیندان و پاراستنی ناوچەکە لە هەڕەشەی داعش، زۆر زەحمەتییان بینیووە.

لە بەیاننامەکەدا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرا کە هاوکاری پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی بتوانن دادگایی چەتەکانی داعش بکەن و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و نێودەوڵەتی بەدەستبهێننم بۆ ئەوەی بەشداری لە کۆمەڵگادا بکەن، پێویستە ناوەندەکانی پەروەردەیان بۆ بکرێتەوە، ئەوان قوربانیی بیرۆکەیەکی تیرۆریستین، پەروەردەکردنیان ڕێگری لە هەڕەشەیەکی پێشوەختە دەکات کە کاریگەری لەسەر تەواوی جیهان دەبێت، هەر دواخستنێک ئەم مەترسییە زیاد دەکات.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی ئەم بیرۆکە توندوتیژە و پاراستنی بەرژەوەندییە بەرزەکانی پێکهاتەکانی ناوچەکە، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرا کە ئامادە و کراوە بێت بۆ پاراستنی داهاتووی منداڵان.