داوای وەبەرهێنان لە پەروەردە دەکات بۆ بەدەستهێنانی دابەشکردنی دیمۆگرافی لە ئەفریقا

ڕەحمە بوریقە، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای پەروەردە و خولی پەروەرد و توێژینەوەی زانستی لە مەغریب، داوای زیادکردنی وەبەرهێنان لە کەرتی پەروەردە لە سەرانسەری کیشوەری ئەفریقا دەکات دەڵێت: نزیکەی ٢٥٪ی گەنجانی ئەفریقا لە دەرەوەی سیستەمی پەروەردە و دامەزراندنن.

ناوەندی هەواڵ

 

گەنجان لە ئەفریقا ڕووبەڕووی ئاستەنگی بەرچاو دەبنەوە، لەوانە بێکاری، دەستڕانەگەیشتن بە خوێندنی باش و نەبوونی دەرفەتی ئابووری، هەروەها ژێرخانی سنووردار و ململانێ سیاسییەکان ڕێگری لە توانای گەیشتنیان بە تەواوی تواناکانیان دەکات و بەشداریکردن لە گەشەسەندنی کۆمەڵگەکانیاندا.

 

لە میانی کۆنگرەیەکدا کە لەلایەن ڕەباتی پایتەختی مەغریبەوە لە ١٢ و ١٣ی ئەم مانگەدا میوانداری کرابوو، بۆ گفتوگۆکردنی "پەروەردە، خولی پەروەردە و سیستەمی توێژینەوەی زانستی لە ئەفریقا: داینامیکی گۆڕانکاری"، ڕەحمە بورقیە، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای پەروەردە، خولی پەروەردە و توێژینەوەی زانستی لە مەغریب، لە وتارەکەیدا داوای زیادکردنی وەبەرهێنان لە کەرتی پەروەردە لە سەرانسەری کیشوەری ئەفریقادا کرد، جەختی لەسەر ڕۆڵی بنەڕەتیی کەرتی پەروەردە کرد لە ئەفریقا لەگەڵ بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، نزیکەی ٢٥٪ی گەنجان لە ئەفریقا لە دەرەوەی سیستەمی خوێندن و دامەزراندن دەژین، کە ئەمەش پێویستی بە کردەوەی بەپەلە هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم ناهاوسەنگییە، وتی: وەبەرهێنان لە پەروەردەی کوالیتی لە ئەفریقا بزوێنەرێکی سەرەکی پرۆسەی گەشەپێدانە و مسۆگەری سەرکەوتنی گۆڕانکارییە خوازراوەکان و بەدەستهێنانی خۆشگوزەرانی داهاتووە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای ئەو پێشکەوتنە بەرجەستەیەی کە کیشوەرەکە لە بواری پەروەردەدا بەدەستیهێناوە، ئاستەنگی بەرچاو ماونەتەوە و پێویستیان بە چارەسەری کاریگەرە، وتی: لە کاتێکدا کەرتی پەروەردە لە ئەفریقا بەڕاستی ئەنجامە ئەرێنی سەرنجڕاکێشەکانی بەدەستهێناوە، بەڵام ئاستەنگەکان بەردەوامن، چونکە ٢٥٪ی گەنجان لە ئەفریقا لە دەرەوەی سیستەمی پەروەردە و دامەزراندن وخولی پەروەردەن، هەروەها ئەم ژمارانەی بۆ جەختکردنەوە لەسەر گرنگی وەبەرهێنان لە گەنجان بە کلیلی سەرکەوتنی گەلانی کیشوەرەکە زانی.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کیشوەرەکە پێویستی بە مامۆستا هەیە بۆ دڵنیابوون لە دەستڕاگەیشتنێکی گشتگیر بۆ خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی تا ساڵی ٢٠٣٠، لەگەڵ پێویستی بەنرخی بۆ نزیکەی ١٧ ملیۆن مامۆستای زیادە، ئەمەش وایکردووە خولی پەروەردەی مامۆستایان ببێتە یەکێک لە گەورەترین ئاستەنگەکانی ئێستا.

 

جەختی لەوە کردەوە، کە تەوەری کۆنگرەکە ڕەنگدانەوەی ئامانجێکی هاوبەشە کە ناوەندی پەروەردە و ڕۆڵەکەیەتی، نەک تەنها لە پەیوەندی لەگەڵ گەشەپێدان بەڵکو لە ژێر ڕۆشنایی ئەو گۆڕانکارییە خێرا و قووڵانەی کە لە کۆمەڵگەکانی کیشوەرەکەدا ڕوودەدەن، لە جیهانێکدا کە بە نادڵنیایی تایبەتمەندە.

 

ڕەحمە بورقیە ڕوونیکردەوە، پێکهاتەی دیمۆگرافی ئەفریقا کە ڕێژەیەکی بەرزی گەنجان دیاری دەکات، نوێنەرایەتی "دەرفەتێکی مێژوویی" دەکات بۆ بەدەستهێنانی ئەوەی کە بە "پاداشتی دیمۆگرافی" ناسراوە، بە مەرجێک سیستەمێکی پەروەردە و خولی پەروەردەی باشی بەرزی لەگەڵدا بێت، هەروەها هۆشداریدا لەوەی بەردەوامی چەقبەستووی سیستەمی پەروەردە یان بێتوانایییان لە هاوسەنگی لەگەڵ گۆڕانکارییە جیهانییەکان، دەتوانێت ئەم دەرفەتە "زێڕینە" بکاتە بارگرانییەکی قورس کە توانای تەواوی نەوەیەک بەفیڕۆ دەدات.

 

جەختی لەوە کردەوە، کە گەیشتن بە چاکسازی پەروەردەیی لە ئەفریقا پێویستی بە سیستەمێکی پەروەردەیی بەهێز هەیە، کە بە دەستنیشانکردنی وردی خاڵە بەهێز و لاوازەکان دەستپێبکات، بەردەوام بێت بە کۆڵنەدان و نوێکردنەوەی میتۆدۆلۆژیای کارکردن بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی کاریگەرانەی بەرنامە پەروەردەییەکان، هەروەها پەروەردە سەرمایەیەکی گشتی بەنرخە کە ناتوانرێت پەرەی پێبدرێت بەبێ بەشداری چالاکانەی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان، چونکە ئەوان بریکاری گۆڕانکارین کە بەرپرسیارێتی داهاتووی گەنجان و کۆمەڵگەی ئەفریقایان لە ئەستۆ دەگرن.

 

قسەکانی ڕەحمە بورقیە ڕەنگدانەوەی باوەڕێکە کە داهاتووی کیشوەری ئەفریقا لەبەراو دەگرێت، هەروەها ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی یەک ملیار و ٣٠٠ ملیۆن کەسە، پەیوەستە بە توانای گۆڕینی ئاڵەنگاری پەروەردەیی بۆ دەرفەتی ڕاستەقینە بۆ وەبەرهێنان لە سەرمایەی مرۆیی، کە بەرزترین ڕێژەی گەنجانی جیهان لەخۆدەگرێت، بەڵام ئەم کەسانە ڕووبەڕووی ئاستەنگی کۆمەڵایەتی و ئابووری دەبنەوە کە ڕێگرییان لێدەکات لە بەدەستهێنانی خوێندن و چاودێری تەندروستی و هەلی کار.