"داوای تەرمی منداڵەکانمان دەکەین"

ئەو دایکانەی بەشداری چالاکی چادری دەروازەی سێمالکان بوون داوای وەرگرتنەوەی تەرمی منداڵەکانیانیان کرد و ڕایانگەیاند، تا ئەو کاتەی تەرمی منداڵەکانیان وەردەگرنەوە، بەردەوام دەبن لە چالاکییەکەیان.

 

عەبیر موحەمەد

قامیشلۆ - لە مانگی ئابدا پێنج گەنجی کورد کە بەرگری لە خاکەکەیان دەکەن، لە بۆسەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراودا لەلایەن "پەدەکە" لە هەرێمی خەلیفانی باشووری کوردستان کرانە ئامانج، بەپێی ئەو زانیارییانەی کە یەکێک لە حەوت ڕزگاربوو داویەتی و خۆی گەیاندووەتە لای هاوڕێکانیان هاکی زیلان، یەکێک لە هاوڕێکانیان لە بۆسەکەدا بریندار بووە و پێنج هەڤاڵیان لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستداوە،  نەسرین تەمر، بە نازناوی "تۆڵهەڵدان ڕامان" لە تربەسپی و یوسف ئیبراهیم، بە نازناوی "سەردەم جودی"ە، خەڵکی دێرکە، بۆ داواکردنی تەرمی منداڵەکانیان و ئیدانەکردنی کردەوەکانی پەدەکە، ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی هەرێمی جزیرە چالاکییەکی لەبەردەم دەروازەی سێمالکا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و باشووری کوردستان ئەنجامدا، کەسوکاری شەهیدان و دانیشتوانی هەرێم و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوە مرۆیی و یاساییەکان ڕۆژانە سەردانی ئەو چالاکییە دەکەن و پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو کارە دەردەبڕن چالاکییەکە لە ڕۆژی ١٥یەمدا بەردەوامە و کۆتاییەکەی ڕوون نییە، دایکانی ئەو شەهیدانەی کە لە چالاکییەکەدا ئامادەبوون، لەسەر ئەم پرسە قسەیان کرد.

 

"ئێمە لێرە دەبین تا تەرمی منداڵەکانمان وەربگرینەوە"

هەیفا موسا لە حەسەکە ڕایگەیاند، کە ماوەی ١٥ ڕۆژە چاوی دایکان لە بەردەم دەروازەی سێمالکا لەسەر تەرمی منداڵەکانیان بووە و وتی: "ماوەی ١٥ ڕۆژە چالاکییەکەمان لەبەردەم دەروازەی سێمالکا بەردەوامە ئێمە وەک کەسوکاری شەهیدان ڕۆژانە لەژێر چادری چالاکیداین و تا تەرمی منداڵەکانمان وەردەگرین بەردەوام دەبین لە چالاکییەکەمان، بۆچی تەرمی شەهیدانمان پێنادەن و جەرگی دایکان دەسوتێنن؟ با حکومەتی باشوور هەست بە ئازاری دایکان بکات دوژمن هەموو ڕۆژێک هەڕەشەمان لێ دەکات، بۆیە دەبێت خۆمان و خاکەکەمان بپارێزین هەرچییەک بێت ئێمە خۆمان و خاکەکەمان دەپارێزین و چاوەڕێی منداڵەکانمان دەکەین لەژێر ئەم چادرەدا، کچانی گەنجی وەک تۆڵهەڵدان شەڕ دەکەن و لە بەرامبەر پاراستنی وڵاتەکەیاندا شەهید دەبن، ڕێگە نادەن تەرمەکەی بهێنین ئێمە بەڵێن بە منداڵەکانمان دەدەین کە ئێمە لێرە دەمێنینەوە تا تەرمەکانیان وەردەگرین، هەر شتێک کە داوامان لێ دەکرێت وەک دایک ئەنجامی بدەین، ئێمە ئامادەین".

 

"پارتی هەموو شتێکی کردووە بۆ خزمەتکردن بە بەرژەوەندییەکانی"

هەیفا ڕایگەیاند، کە هەرچییەک بێت جەخت لەسەر چالاکییەکانیان دەکەنەوە و بەردەوامن و وتی:"رێگا نادەن تەرمی منداڵەکانمان وەربگرینەوە، پەدەکە ئەگەر ئەو تەرمانە بداتەوە پێمان زیان بە بەرژەوەندیەکانیان لەگەڵ تورکیا دەگەیەنێت، ئێمە دەنگ بە بەرایەتی گەلان دەدەین، کاتێک ڕۆژئاوای کوردستان زیانی بەرکەوتووە زیان بە هەموو لایەنەکانی کوردستان دەگەیەنێت ئێمە هەموومان یەکین بۆ ئەمە، پێویستە پارتی دیموکراتی کوردستان گرنگی بە برایەتیی گەلان و ئازاری دایکان بدات".

 

نەجا قاسم، کە لە شاری حەسەکە بەشداری چالاکییەکە بوو، وتی: "ئێمە لە چالاکی کاروان بۆ شەهیدانمان بەشداریمان کرد، ڕۆژانە خەڵکی هەموو هەرێمەکان بەشداری چالاکییەکە دەکەن و پشتگیری دەکەن، ئەم جۆرە کارانەی پەدەکە و هاوکارییەکانیان لەگەڵ دەوڵەتی تورک کە بە تەواوی دوژمنی کوردن، کاریگەری لەسەر دیالۆگی کورد و یەکسانی گەلان هەیە".