داوای دواخستنی سزا و زیندانیکردنی ئایسەل توغلۆک دەکرێت

٢٠ کۆمەڵەى پارێزەران لەبارەی دۆخی ئایسەل توغلۆکەوە راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و داوایانکرد، سزادان و زیندانییەکەی دوابخرێت.

٢٠ کۆمەڵەى پارێزەران لەبارەی دۆخی ئایسەل توغلۆکەوە راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و داوایانکرد، سزادان و زیندانییەکەی دوابخرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

سیاسەتمەداری کورد ئایسەل توغلۆک پەرلەمانتاری پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" لە زیندانی کاندیرای کوچائەلییە و  بەهۆی نەخۆش کەوتنی لە دۆخێکی سەختدایە.

 

تا ئێستا چەندین کەسایەتی و ڕیکخراو داوای ئازادکردنیان کردووە، ٢٠ کۆمەڵەی پارێزەرانیش سەبارەت بە دۆخی زیندانیی نەخۆش  ئایسەڵ توغلۆک پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە راگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

 

 لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا ئاماژەبەوەکراوە، دۆخی تەندروستیی ئایسەل توغلۆک تا دێت بەرەو خراپتر بوون دەڕوات، بۆیە داوایانکردووە، لە پێناو پاراستنی مافی ژیان دا سزای زیندانیکردنەکەى توغلۆک دوابخرێت و بۆ چارەسەرکردن ئازاد بکرێت.