داوای بەپەلە ئازادکردنی ئایشە ئۆزدۆغان دەکرێت

دەستپێشخەریی ئازادی بۆ زیندانیانی نەخۆش داوای ئازادکردنی دەستبەجێی بۆ ئایشە ئۆزدۆغان کرد و ڕایگەیاند، نەخۆشیی شێرپەنجەی هەیەو لە قۆناغی چوارەمدایە.

ئەنقەرە

 

دەستپێشخەریی ئازادی بۆ زیندانیانی نەخۆش لە ٣٧٠یەمین هەفتەی چالاکییەکەیدا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی لە لقی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ئەنجامدا و سەرنجی ڕاکێشایە سەر دۆخی زیندانیانی نەخۆش، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری سەنتەری "IHD" نورای چڤیرمان لە کۆبوونەوەکەدا بەناوی دەستپێشخەرییەکە قسەی کرد.

 

"نەخۆشی ئایشە لە قۆناغی چوارەمدایە"

نورای چڤیرمان تیشکی خستە سەر بارودۆخی نەخۆشی شێرپەنجە ئایشه ئۆزدۆگان کە لە زیندانی جۆری دۆشەمیەلتی ئەنتالیا ماونەتەوە، نورای چڤیرمان ڕایگەیاند، کە شێرپەنجەی ئایشە ئۆزدۆگان لە قۆناغی چوارەمدایە و دۆخی خراپتر دەبێت وتیشی: " پێویستە سزای ئۆزدۆغان لەبەر نەخۆشییەکەی دوابخرێت" و داوای ئازادکردنی دەستبەجێی کرد بۆ پاراستنی مافی ژیان.