داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشی سەر کڵێساکەی ئیستەنبوڵ ڕاگەیاند

داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر کڵێسای سانتا ماریای ئیستەنبوڵی گرتە ئەستۆی خۆی و وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، دوو گومانلێکراوی پەیوەندیدار بە ڕووداوەکە دەستگیرکراون.

ناوەندی هەواڵ

 

داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە چەکدارییەکەی سەر کڵێسای سانتا ماریا لە ناوچەی ساریاری ئیستەنبوڵ کە دوێنێ ٢٨ی کانوونی دووەم ڕوویداو بووە هۆی کوژرانی کەسێک، ڕاگەیاند.

 

لە پەیامێکدا کە لەلایەن داعشەوە لەسەر هەژماری میدیای دیجیتاڵی بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە داوایان لە سەرکردەکانی ڕێکخراوەکە کردووە جولەکە و مەسیحییەکان بکەنە ئامانج.

 

هەروەها لە پەیامەکەدا وێنەی دوو کەس بە دەمامکی بەفرەوە بڵاوکراوەتەوە کە هێرشەکەیان ئەنجامداوە.

 

عەلی یارلیکا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە هەژماری دیجیتاڵی خۆی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات کە گومانلێکراوەکان دەستگیرکراون.