دانیشتووانی قامیشلۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد
دانیشتووانی قامیشلۆ بە ڕێپێوانێکی بەرفراوان هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایان بۆ سەر بینای فیدراسیۆنی کەمئەندامانی سەنگەر شەرمەزار کرد.
قامیشلۆ
دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاو پاشنیوەڕۆی دوێنێ ١١ی شوبات، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا بینای فیدراسیۆنی کەمئەندامانی سەنگەری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای کردە ئامانج، ئەمڕۆ بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار، دانیشتووانی قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێپێوانێکی بەکۆمەڵیان ڕێکخست و هێرشەکەیان شەرمەزار کرد، ڕێپێوانەکە بە بەشداری دەیان کەس لە دانیشتووان و هەموو ڕێکخراوەکانی ژنان لە چوارڕیانی شەهید نوبار ئۆزانیان دەستیپێکرد و لەبەردەم بینای فیدراسیۆنی کەمئەندامانی سەنگەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەستا.
"کەس ناتوانێت ئیرادەمان بشکێنێت"
دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی، شاها خەلیل، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار وتی: هێرشەکەی دوێنێی دەوڵەتی تورکیا هێرشێکی دڕندانە بوو بۆ سەر فیدراسیۆنی کەمئەندامانی سەنگەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەم فیدراسیۆنە بۆ پاراستنی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دژی داعش بەشێکی گیانیان بەخشی.
شاها خەلیل، هیوای چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست و وتی : بۆ هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤ، دەوڵەتی تورکیا ئەو یاسایانە پێشێل دەکات و هێرش دەکاتە سەر کەمئەندامانی سەنگەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، دەوڵەتی تورک هێرش ئەنجام دەدات چونکە لە سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکیدا شکستی هێناوە، بەڵام هەرگیز ناتوانێت ئیرادەمان بشکێنێت، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" کۆتایی هات.