دانیشتووانی مەخمور دژی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات چوونە مەیدانەکان

دانیشتووانی کامپی مەخمور ڕێپێوانێکی بەرفراوانیان بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات ڕێکخست.

مەخمور

 

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بە پیلانێکی نێودەوڵەتی دەستگیرکرا و ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا کرا و بۆ ماوەی سێ ساڵە هیچ زانیارییەک بەدەست نەگەیشتووە، دانیشتووانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور ڕێپێوانێکی بەرفراوانیان بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕییەکە ڕێکخست، ڕێپێوانی مەخمور لەبەردەم کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان بە دروشمی "کەس ناتوانێت ڕۆژەکەمان تاریک بکات"، "ژیان بەبێ سەرۆک نییە"، "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی" و "ئێمە لەگەڵ تۆداین، سەرۆک" دەستیپێکرد تا دەروازەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆیشتن.

 

دوای خولەکێک ڕێزگرتن، بەیاننامەیەک لەلایەن بێوار ئونڤەرەوە بە ناوی ئەنجومەنی گەلی مەخمورەوە پێشکەش کرا.

 

"دەوڵەتانی هەژموونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان کردووەتە مەیدانی جەنگ"

لە بەیاننامەکەدا پیلانگێڕی ١٥ی شوبات شەرمەزارکراو تێیدا هاتووە: وەک چالاکوانانی مانگرتن لە خواردن، وەک چالاکوانان کە بۆ ماوەی ٧ مانگ بە ناوی گەلی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور بەشدارییان لە چالاکییەکاندا کردووە، ٢٥ەمین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار دەکەین، یادی هەموو ئەو شەهیدانە دەکەینەوە کە بە دروشمی "ئێوە ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن" گەیشتنە پلەی شەهادەت، لە کەسایەتی ئەواندا یادی هەموو شەهیدان دەکەینەوە، لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩، ٢٥ ساڵ لەمەوبەر، ڕێبەر ئاپۆ لە ئەنجامی پیلانێکی نێودەوڵەتیدا ڕادەستی تورکیا کرا، لە مێژوودا، هێزەکانی گلادیۆ زۆرجار هەوڵیان داوە ئەو کەسانەی وەک ئاستەنگ لەبەردەم پلان و پڕۆژەکانیان دەیینن لەناوببەن، ئەمڕۆ دەبینین کە چۆن مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهاندا ئەو سیستمە خوێناوییەی بە ڕێبەرایەتی دەوڵەتە هەژموونییەکان هێناوەتە جیهان و هەوڵیان داوە ژیانی کۆمەڵگە و ژیانی خەڵک لە جیهاندا تاریک بکەن، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە گۆڕەپانی شەڕ.

 

"گەلی کورد بە چالاکییەکانی پیلانگێڕی پوچەڵ کردەوە"

لە بەیاننامەکەدا سەرنج ڕاکێشرایە سەر ئامانجی پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییەکە و تیایدا هاتووە: ڕێبەر ئاپۆ دوای دەستگیرکردنی هەڵسەنگاندنێکی فراوانی لەبارەی پیلانگێڕییەکە کرد، ڕایگەیاند کە پرۆژەکانی بەهۆی جەنگی جیهانی سێیەمەوە ئاستەنگیان بۆ دروست بووە، بۆیە ئەو هێزانە پیلانێکی ڕەشیان لە دژی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دا، جارێکی دیکە، بەو پیلانگێڕییە، پەیامێکیان بۆ گەلی کورد و گەلانی ئازادی جیهان نارد و وتیان ڕێگەتان پێ نادەین بە سەرکردایەتییەکی ئازاد بژین، مافی زمانی کوردی نادەین، ڕێبەر ئاپۆ بە بەرخۆدانی ٢٥ ساڵەی خۆی لەناو چوار دیواری ئیمراڵیدا بە بیر و تێڕوانین و هەستەکانیەوە بە پەرەپێدانی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک، پارادایمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک بەشێکی گەورەی پیلانگێڕییەکەی بەتاڵ کردەوە، هەزاران تێکۆشەر لە چیاکان و گەلی کورد دژی پیلانگێڕییەکە دەنگیان یەکخست و چالاکییەکانی ئازادییان یەکخست، بەو شێوەیە پیلانگێڕییەکە پووچەڵکرایەوە.

 

"بیرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ڕێگای چارەسەری هەموو کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە"

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: ئەمڕۆ دەبینین کە سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە جیهاندا سیستمێکی دامەزراندووە کە خەڵک دەخاتە جەنگ و ململانێکانەوە، دەبینین کە شەڕی فەلەستین و عێراق و سووریا لە ئەنجامی سیستمەکەیان بەردەوامە، بەڵام بیرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ڕەچەتەی چارەسەری هەموو کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، لە ٢٥ەمین ساڵیادی پیلانگێڕی بۆسەر ڕێبەر ئاپۆ، کە ئەمڕۆ بووەتە ڕێبەرێکی جیهانی، ئێستا دەبێت بە شێوەیەکی جەستەیی ئازادی بکەین، مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکانی باکووری کوردستان دەستیپێکردووە و ڕێپێوانی ئازادی لە وڵات و دەرەوە دەستیپێکردووە، ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە گەلی کورد چارەنووسی خۆی دیاری دەکات و چاوەڕوانی  ڕێکخراوە گومانلێکراوەکانی مافی مرۆڤی نابێت و چارەنووسی خۆی لە دەستی خۆیدا دەبێت، گەلی کورد و دۆستانی گەلی کورد تێکۆشان بەرز دەکەنەوە و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕێگەی تێکۆشانمانەوە مسۆگەر دەکەین.

 

ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "کەس ناتوانێت ڕۆژەکەمان تاریک بکات" کۆتایی هات.