دانیشتنێکی دیالۆگ لەگەڵ ژنانی بەرگریکار لە مافەکانی مرۆڤ لە یەمەن؛ بەرەنگاری و پاراستن

بەشداربووان جەختیان لەسەر پێویستی بەهێزکردنی ژنان لە ڕووی ئابووری،کۆمەڵایەتی،کەلتوورییەوە کردەوە، بەتایبەتی کە زۆرێک لە ژنانی بەرگریکار خۆبەخشانە کار دەکەن ،پێشنیاری ئامادەکردنی نەخشەیەکی ڕاستەقینەی چاکسازی کرا.

ڕانیا عەبدوڵا

 

 

یەمەن- هاوپەیمانی هەرێمی ژنانی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ ئێوارەی چوارشەممە ١٦ی نیسان دانیشتنێکی گفتوگۆی زوومیان ڕێکخست بۆ تاوتوێکردنی زیادبوونی توندوتیژی و ڕق و کینە، ڕووبەڕووی ژنانی بەرگریکار لە مافەکانی مرۆڤ دەبێتەوە بە ئامانجی کپکردنی دەنگی ژنان.

 

 

دانیشتنە گفتوگۆییەکە تیشکی خستەسەر ئاستەنگەکانی ڕۆژانە، هاوسۆزی و پاراستن لە ڕووبەڕووبوونەوەی زیادبوونی سەرکوتکردنی ژنانی یەمەن، جگە لە بارودۆخی ژنانی بەرگریکار لە یەمەن، ئەو هەڵمەتانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە، ژمارەیەک لە ژنانی بەرگریکار لە مافەکانی مرۆڤ بەشدارییان لەو کۆبوونەوەیەدا کرد.

 

 

لە سەرەتای دانیشتنەکەدا، ئاسانکاری دیالۆگەکە، ئەکادیمی،چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ، ئیلهام مانیا، دکتۆر جەختی لە گرنگی چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانە کردەوە کە ڕووبەڕووی ژنانی بەرگریکار دەبنەوە،پێویستی چارەسەرکردنیان هەیە.

 

 

هیند ئیرانی،چالاکوان باسی لەو هەڵمەتە چڕوپڕانە کرد کە ئامانجیان شێواندنی کاری ژنانی بەرگریکار و هەراسانکردنیان و خێزانەکانیان بووە هۆی ڕفاندنی ژنانی بەرگریکار.

 

 

هودا سەراری،پارێزەر و چالاکوان باسی لە پرسی ئەو پێشێلکاریانە کرد کە لە یەمەن ڕوودەدەن، چ لە ناوچە ئازادکراوەکان بێت یان لە ژێر کۆنترۆڵی حوسیەکاندا، ئاماژەی بە زیادبوونی پێشێلکارییەکانی حوسییەکان کرد کە دژی ژنان ئەنجام دەدەن، لەوانە بە ئامانج گرتنی ڕاستەوخۆی چالاکوانانی ژن،دەستگیرکردنی کارمەندانی ڕێکخراوەکان،ژنانی مافەکانی مرۆڤ، ڕووبەڕووبوونەوەی هەندێک لە ژنانی زیندانی حوسییەکان بە سزای لەسێدارەدان، ئەو ئاڵەنگاریە ئابووری و کۆمەڵایەتیانەی ڕووبەڕووی ژنانی کارکەر دەبنەوە لە بواری مافەکانی مرۆڤدا.

 

 

لەیلا شەبیبی، چالاکوان و ئەندامی هاوپەیمانی بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، ئاماژەی بە کەمبوونەوەی کۆمەڵگەی مەدەنی لە یەمەن کرد،لەوەتەی شەڕ هەڵگیرساوە، هێرشەکان بۆ سەر ژنانی پارێزەری مافەکانی مرۆڤ و کارمەندانی کۆمەڵگەی مەدەنی زیادیکردووە.

 

 

لە تەوەری کردارەکانی دژ بە ژنانی بەرگریکار و گرنگی هاوپشتی و قۆناغی چاکبوونەوە، لیزا بەدەوی، ڕێکخەری تۆڕی هاوپشتی ژن باسی لەو کارە زیانبەخشانەی ڕووبەڕووی ژنانی بەرگریکار کردەووە، چ لەسەر ئاستی یاسادانان،چ لە ئاستی کۆمەڵایەتی، خێزانی یان دەرەکیدا، جەختی لەسەر گرنگی بەهێزکردنی تۆڕی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی ژنان و دانانی سەرەکی کردەوە.

 

 

سەبارەت بە ڕاستی ژنانی داکۆکیکار لە ئاوارەکاندا، قبول عەبسی، سەرۆکی دەزگای 'قەرار' بۆ میدیا و گەشەپێدان باسی لە ڕاستی ژنانی بەرگریکار لە یەمەنی کرد لە ئاوارەکاندا،ئەمە ڕاستیەکی تێکۆشانە لەگەڵ ئازاردا تێکەڵ دەبێت، ئەو ئاڵەنگاریانەی ڕووبەڕوویان دەبنەوە کە بریتین لە هەڵکێشان و دابڕان لە چوارچێوەی ناوخۆیی، کاریگەری دووری جوگرافی لەسەر کاری مافەکانی مرۆڤ، پرسی یاسایی و کارگێڕی لە وڵاتانی ئاوارە، بارودۆخی سەختی ئابووری و ژیان، پەراوێزخستن لە شوێنی نێودەوڵەتی، فشاری دەروونی و دابەشبوونی ناسنامە و ئەگەری هەڕەشەی لایەنە نەیارەکان بۆ کارەکانیان.

 

 

سەبارەت بە پێداویستییە بەپەلەکانی ژنانی بەرگریکار لە ناوخۆی وڵاتدا، دالیا محەمەد،چالاکوان جەختی لەسەر پێویستی دروستکردنی هاوپەیمانی بەهێز لەسەر ئاستی ناوخۆیی،نیشتمانی،دابینکردنی پاڵپشتی تەکنیکی،ڕاهێنان،بنیاتنانی تواناکان، بەهێزکردنی ڕۆڵی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان لە چڕکردنەوەی هەوڵەکانیان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ، بەبڕیارکردنی ئاشتی و چارەسەرکردنی پێشێلکارییەکانی دژ بە ژنانی بەرگریکار ،بەتایبەتی ئەوانەی لە زیندانەکانی حوسییەکان دەستگیرکراون، کارمەندانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و چاودێریکردن و دۆکیۆمێنتکردنی هەموو پێشێلکارییەکانی دژ بە ژنان.

 

 

دالیا محەمەد جەختی لەسەر گرنگی دووبارەکردنەوەی ئەم جۆرە کۆبونەوەیانە لە نزیکەوە کردەوە،بۆ بارودۆخی ژنانی بەرگریکار و باشترکردنی پاراستن و سەلامەتی لە هێرش و پێشێلکاری.

 

 

ئیلهام مانیع، دکتۆر و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ دەڵێت ڕێکخستنی ئەم جۆرە دانیشتنانە خۆشگوزەرانی هزری یان چالاکییەکی لاوەکی نییە، بەڵکو پێویستییەکی ستراتیژی و مرۆییە لە چوارچێوەی ململانێیەکی وەک یەمەندا، ئەم کۆبونەوانە یارمەتیدەرن بۆ پێشێلکارییە گشتییەکان و سیستماتیک دژ بە ژنانی پارێزەری مافەکانی مرۆڤ، هەر لە توندوتیژی دیجیتاڵییەوە تا دەستگیرکردنی هەڕەمەکی، تەنانەت هەڵمەتی ناوزڕاندن لە میدیا و کۆمەڵگەدا.

 

 

دروستکردنی بابەتی شەخسی و مرۆیی نەک تەنها ئامار و ڕاپۆرت ڕوخساری مرۆڤ دەگێڕێتەوە بۆ پێشەوە، لەوێ گوێبیستی چیرۆکی ڕاستەقینەی ژنانی یەمەنی دەبین کە گۆڕانکاری دەکەن سەرەڕای توندوتیژی بەرامبەریان.

 

 

ئاماژەی بەوەدا کە دەستێوەردانی بەشداربووانی وۆرکشۆپەکە دووپاتی کردەوە کە ژنانی یەمەن قوربانییەکی نادیار نین، بەڵکو چالاکێکی کاریگەرن لە پرۆسەی ناوبژیوانی کۆمەڵگە، بنیاتنانی متمانە و تەنانەت کاریگەری لەسەر گێڕانەوەی ئاشتی نیشتمانی.

 

 

سەبارەت بە دیارترین پێشێلکارییەکانی دژ بە ژنانی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ،ئیلهام مانیا، دکتۆر دەڵێت بەگوێرەی وۆرکشۆپەکە و توێژینەوەکە، ژنانی بەرگریکار ڕووبەڕووی زنجیرەیەک پێشێلکاری دەبنەوە، دیارترینیان توندوتیژیی سیستماتیک و فرە شێوە وەک توندوتیژی دیجیتاڵی؛هەڕەشە،ناوزڕاندن،دزینی داتا، توندوتیژی جەستەیی؛ دەستدرێژی کردنە سەر یان هەڕەشەی دەستدرێژیکردن، توندوتیژی دەروونی و ئابووری، فشاری خێزان و کۆمەڵگە و لەدەستدانی سەرچاوەی داهات.

 

 

سەرەڕای ئەو ڕاستیەی کە سیاسەت و ئاسایش لە لایەن دەسەڵاتداران کراوەتە ئامانج، هەندێک لە چالاکوانان بەهۆی کارەکانیان لە مافەکانی مرۆڤ یان پۆستە گشتییەکانیان دەڕفێنرێن یان دەستگیر دەکرێن، دادگایی کردنی میدیاکان دەیانخاتە بەردەم هەڵمەتی ناوزڕاندن لە میدیای فەرمی و نافەرمی، و زۆرجار بە دامەزراندن و هەڕەشە لە بەها ئایینییەکان و نکۆڵی کردن لە پاراستنی یاسایی و دامەزراوەیی تۆمەتبار دەکرێن، کە هیچ میکانیزمێک نییە بۆ پشتیوانی دادوەری، یان پاراستنی ئاسایشی ڕاستەقینە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات، و دوورخستنەوەی هێمای و ڕاستەقینە لە ڕێڕەوەکانی ئاشتی، کە زۆرجار بە بوونی هێمای ژنان بەس دەبێت بەبێ هیچ کاریگەرییەکی ڕاستەقینە لەسەر بڕیارەکانی ئاشتی و ئاوەدانکردنەوە.

 

 

جەختی کردەوە کە ئەنجامدانی ئەم کۆبونەوەیە تەنها دەستنیشانکردن نییە، بەڵکو پێناسەکردنەوەی ئەوەیە کێ ئاشتی دروست دەکات و چۆن بەرگرییە، شوێنی هاوپشتی، ڕێگەیەکە بۆ بیرهێنانەوەمان کە ئاشتی ناتوانێ دادپەروەرانە بێت ئەگەر دەنگی ژنان بە ڕاستی وەرنەگیردرێت،ژنانی بەرگریکار پێویستیان بە نوێنەرایەتییەکی هێمای نییە، پێویستیان بە هاوبەشییەکی ڕاستەقینە و شوێنێکی پارێزراو هەیە کە بەردەوامی خەباتیان مسۆگەر بکات.

 

 

لە کۆبوونەوەکەدا چەند ڕاسپاردەیەک پێشکەش کرا بە ئامانجی باشترکردنی بارودۆخی ژنانی بەرگریکار، کەمکردنەوەی مەترسییەکان لەسەر ئەوان، پەرەپێدانی کاری مافەکانی مرۆڤ لە کۆمەڵگەی یەمەندا بە گوێرەی کولتووری کۆمەڵگە، بۆ دڵنیابوون لە قبووڵکردنی کاری ژنان و داکۆکیکردنێکی کاریگەر لە بابەتەکانی جێگەی نیگەرانی ژنان.