دانانی کامێرای چاودێری بۆ ژنان لە لایەن خاوەن دوکانەوە

لە شاری هەولێر پیاوێکی بەرگدروو لە شوێنی خۆگۆڕینی ژنان لە دوکانەکەیدا کامێرای نهێنی دادەنێت

ناوەندی هەواڵ

 

لە دوکانێکی دروومان لە شاری هەولێر بە هۆی دانانی کامێرا لە شوێنی خۆگۆڕینی ژنان، بەرگدروویەک لە لایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر دەکرێت بە ناوی (ع.س) تەمەنی ٣٧ ساڵ، خێزاندارە و منداڵی هەیە، ع.س پەنابەرە و ماوەی ١٠ ساڵە لە هەرێمی کوردستان و شاری هەولێر دەژی.

لە کاتی سەردانیکردنی ژنێکی بە ڕەگەز عەرەبی ٢٥ سال بۆ دوکانی دروومانەکە و چوونە ژووری خۆگۆڕین بە مەبەستی پراوەکردنی ئەو پۆشاکەی بۆی دووریوە، دەبینێت مۆبایلی بەرگدرووەکە ڤیدیۆی شوێنی خۆگۆڕینەکە دەگوازێتەوە، دوای درک پێکردنی ڕاستەوخۆ مۆبایلەکە لە خاوەن دوکانەکە دەسەنێت و دەیبات بۆ نزیکترین بنکەی پۆلیسی ئەو ناوچەیە.

دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس بە پێی ماددەی ٤٠٢ لە یاسای سزادانی عێراقی خاوەن دوکانەکە بەندکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت، هەروەها پۆلیسی هەولێر داوا لە ژنان دەکات لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ دووکانی جلوبەرگ وریا بن و ئاگاداری کامێرای نهێنی و شاراوە ببن.

 

ت.پ