دادوەرە ژنەکانی ئەفغانستان لە لایەن بکوژانەوە ڕاودەکرێن

سەدان دادوەری ژن لە ئەفغانستان کە لە ئاستی باڵای یاسادا کاریان بۆ ژنان دەکرد، ئێستا بەهۆی تاڵیبانەوە ژیانیان لە مەترسیدایە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەوان شوێنپێدەری مافەکانی ژنان بوون لە ئەفغانستان، ئەوان پارێزەرە هەرە پایەدارەکانی یاسا بوون و داوای دادپەروەرییان دەکرد بۆ پەراوێزخراوەکانی وڵاتەکەیان، بەڵام ئێستا زیاتر لە ٢٢٠ دادوەری ژنی ئەفغانی بەهۆی ترس لە تۆڵەسەندنەوە لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا خۆیان حەشارداوە.

 

لە ماوەی کارکردنیدا وەک دادوەر، مەعسومە ناوی خوازراوی دادوەرێکە، بە سەدان پیاوی بە تاوانی توندوتیژی دژی ژنان تاوانبار کردووە، لەوانە دەستدرێژی سێکسی و کوشتن و ئەشکەنجە، بەڵام تەنیا چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی تاڵیبان شارەکەی گرتەوە و هەزاران تاوانبار لە زیندان ئازادکران، هەڕەشەی کوشتن دەستی پێکرد.

مەعسومە دەڵێت: "نیوەشەو بوو گوێمان لێ بوو کە تاڵیبان هەموو زیندانییەکانی لە زیندان ئازاد کردووە دەستبەجێ ڕامان کرد، ئێمە ماڵ و هەموو شتێکمان بەجێ هێشت".

چەند مانگێک لەمەوبەر و پێش دەست بەسەرداگرتنی ئەفغانستان لە لایەن تاڵیبانەوە، مەعسومە حوکمی دەکرد لەسەر دۆسیەیەک کە لە ئەندامێکی گروپەکە دەکۆڵێتەوە لە ڕوداوێکی کوشتنی دڕندانەی ژنێک.

لە کاتی دۆزینەوەی تاوانباردا، مەعسومە سزای ٢٠ ساڵ زیندانی بەسەر ئەو پیاوەدا سەپاند، لەو بارەیەوە دەڵێت: "هێشتا دەتوانم وێنەی ئەو ژنە گەنجە لە مێشکمدا ببینم ئەوە تاوانێکی دڕندانە بوو، دوای تەواوبوونی کەیسەکە، تاوانبارەکە لێم نزیک بووەو وتی: "کاتێک لە زیندان دەرچووم، ئەو کارە دەکەم کە لەگەڵ هاوسەرەکەمدا کردم" ئەو کاتە من ئەوەم بە جدی وەرنەگرت بەڵام لەو کاتەوەی تاڵیبان دەسەڵاتی گرتە دەست چەندین جار پەیوەندی بە منەوە کردووە و وتی هەموو زانیارییەکانی منی لە فەرمانگەکانی دادگا وەرگرتووە".

 

لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا ٢٧٠ ژن وەک دادوەر لە ئەفغانستان نیشتەجێبوون وەک هەندێک لە بەهێزترین و دیارترین کەسایەتی گشتی ژنان لەو وڵاتەدا ناسراون