دادگایی کردنی زەینەب خروبی چالاکوانی مەغریبی دواخرا
دادگای یەکەمی کازابلانکا لە ٢٣ی شوبات بڕیاریدا دادگایی کردنی زەینەب خروبی چالاکوانی مەغریبی تا ٩ی ئادار دوابخات.
مەغریب
دادگای یەکەمی کازابلانکا لە ٢٣ی شوبات بڕیاریدا دادگایی کردنی زەینەب خروبی چالاکوانی مەغریبی تا ٩ی ئادار دوابخات، لە کاتێکدا بە کەفالەت ئازاد دەکرێت دادگایی دەکرێت.
بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، ئەم دادگایی کردنە لە تۆمەتی "هاندان و ناوزڕاندن" لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە سەرچاوە دەگرێت، ئەمەش دوای دەربڕینی هاوسۆزی لەگەڵ ئەو ناڕەزایەتییە گەنجانەی کە چەند مانگێک لەمەوبەر وڵاتی گرتەوە، کە بە ناڕەزایەتییەکانی نەوەی Z ناسراوە.
دەسەڵاتدارانی مەغریب زینەب خروبییان لە ١٢ی شوبات لەکاتی گەیشتن بە فڕۆکەخانەی مێنارا لە مەراکش، کە لە فەرەنساوە هاتبوو کە تێیدا نیشتەجێیە، دەستگیر کرد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لەو کاتەدا بڵاوکراونەتەوە، پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ کازابلانکا بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر، ڕاپۆرتێکی سەرەتایی لەلایەن خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانی فڕۆکەخانەوە تۆمارکراوە.
ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراوە، لەو پۆستانە سەرچاوە دەگرێت کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییکەان بڵاوکراونەتەوەو بڕیارە لە ٩ی ئاداردا دادگایی کردنەکە دەستپێبکاتەوە، تاوەکو بڕیاری دادگاکە دەربچێت.