دادگای تاوانەکان یەکەم دانیشتن بۆ گوێگرتن لە دۆسیەی ئامینە شەنیاشار ئەنجام دەدات

دادگای تاوانی پلە یەک لە ڕەحای باکووری کوردستان، یەکەم دانیشتنی دادگای لە دۆسیەی تۆمارکراوی ئامینە شەنیاشار، بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە سەرۆک کۆمار بەڕێوەبرد.

ناوەندی هەواڵ

 

لە هێرشێکدا کە پاسەوانانی ئیبراهیم حەلیل یەڵدز، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی داد و گەشەپێدان و کەسوکارەکەی لە شاری ڕەحا لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەنجامیاندا هاوژینەکەی ئامینە شەنیاشارو و دوو کوڕەکەی کوژران و یەکێک لە کوڕەکانیشی دەستگیرکرا.

 

دانیشتنی یەکەم لە دادگای تاوانەکانی پلە یەک لە ڕەحای باکووری کوردستان، لە دۆسیەی ئامینە شینەشار، بە هۆی ئەو قسانەی کە لە ڕۆژی ٥٧٩ی ناڕەزایەتیەکەیدا کردبووی، بەڕێوەچوو، لە دانیشتنەکەدا فەرید شەنیاشار کوڕەکەی، کە جێگری سەرۆکی پارتی یەکسانی دیموکراسی گەل "دەم پارتی"یە لە شاری ڕەحا و نوێنەرانی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی (ئۆهەدە) و لقی ڕەحا و پارێزەرانی بنەماڵەکە ئامادەبوون.

 

لە میانی دانیشتنەکەدا، ئامینە شەنیاشار تۆمەتەکانی کە ئاڕاستەی کراوە ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، بنەماڵەکەی کوژراون، هەروەها پارێزەری بنەماڵەکە ڕایگەیاند، ئامینە شەنیاشار وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە نەبوونی دادپەروەری دەستیپێکردووە، هەروەها کۆمەڵکوژییەکە لەبەردەم دەسەڵاتداران ڕوویداوە. کە هیچیان نەکردووە.

 

ئەو پارێزەرە وتی: سەرۆکی کۆمار و سلێمان سۆیلو لەو سەردەمەدا بنەماڵەکەیان تیرۆر کرد، تاوانی سوکایەتیکردن بە سەرۆک کۆمار تەنیا لە تورکیا بوونی هەیە و من داوای بێتاوانی بریکارەکەم دەکەم.

 

دادگا بڕیاریدا دۆسیە ونبووەکانی ناو فایلەکە تەواو بکات، و دانیشتنی داهاتوو بۆ ١٩ی ئاداری ساڵی داهاتوو دوابخات.