دادگای باڵای ئەمریکا بڕیاریدا جۆرە حەبێکی لەباربردن لەبازاڕدا بهێڵێتەوە

دادگای باڵای ئەمریکا بڕیاریدا حەبی "میفیریستۆن"ی تایبەت بە لەباربردن لە بازاڕدا بهێڵێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دادوەرێکی تەکساس لە ٧ی نیسان پەسەندکردنی دەرمانی لەباربردنی میفیریستۆنی ڕاگرت و گومانی لە سەلامەتی کرد، ئەمەش دوای ئەوەبوو کە کۆمەڵێک لە پسپۆڕانی تەندروستی دژ بە لەباربردن سکاڵایان دژی ئەو ئاژانسە تۆمارکرد و وتیان میفیریستۆن سەلامەت نییە.

 

ئەم حەبە، کە زیاتر بۆ نیوەی لەباربردن لە ئەمریکا بەکاردەهێنرێت، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٠ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانەوە پەسەندکرا، هەروەها دەرمانەکە لە چەندین وڵات بەکاردێت، لەوانە بەریتانیا و کەنەدا.

 

لە بڕیارەکەیدا، دادوەر ماتیۆ کاکسماریک وتی: FDA بەپەلە ڕەزامەندییەکەی پەسەند کردووە و بە شێوەیەکی گونجاو ڕەچاوی کاریگەرییە لاوەکییەکانی نەکردووە، بەڵام FDA و چەند ڕێکخراوێکی تەندروستی وەک کۆمەڵەی پزیشکی ئەمریکی دەڵێن دەرمانەکە سەلامەتە

 

چەند خولەکێک دواتر، دادوەرێکی فیدراڵی لە ویلایەتی واشنتۆن بڕیارێکی پێچەوانەی دەرکرد و فەرمانی بە FDA کرد هیچ گۆڕانکارییەک لە بەردەستبوونی دەرمانەکە و پاراستنی دەستگەیشتن بە میفیریستۆن لە ١٧ ویلایەتی ئەمریکا و ناوچەی کۆلۆمبیا ئەنجام بدات.

 

لەگەڵ ئەوەی ئەم دوو بڕیارە ڕاستەوخۆ دژایەتی یەکتر دەکەن، حکومەت داوای پێداچوونەوەی بۆ دادگای پێداچوونەوەی خولگەی پێنجەمی نیو ئۆرلینز کرد، هەروەها داوای لە دادگا کرد کە فەرمانی تەکساس ڕابگرێت لە کاتێکدا سکاڵاکە دەبیسترێت و میفیریستۆن بەردەستە.

 

دادگای پێداچوونەوە ڕازی بوو دەرمانەکە لە بازاڕدا بهێڵێتەوە، بەڵام لەگەڵ سنووردارکردنی زیاتر، وەک تەنها بەردەستبوون بۆ بەکارهێنان لە ٧ هەفتەی یەکەمی دووگیانی و داواکردنی دابەشکردنی دەرمانەکە لەلایەن پزیشکەوە.