دادگا سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەر عەبیر موسی سەپاند
دادگای تێهەڵچوونەوەی تونس سزای دوو ساڵ زیندانیکردنی بۆ عەبیر موسی سەرۆکی پارتی دەستوری ئازادی ئۆپۆزسیۆن پشتڕاستکردەوە، کە دۆسیەکە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە ئاراستەی کرابوو.
ناوەندی هەواڵ
عەبیر موسی یەکێکە لەو دەیان ژنە سیاسەتمەدارەی کە لە ئێستادا زیندانیکراون، لە کاتێکدا ڕەخنەی زیاتر لە دژی ئەوان دەگیرێت، دەسەڵاتی دادوەری تونس چەندین سزای زیندانی درێژخایەنی بەسەر نەیارانی سیاسی دەرکردووە بە تۆمەتی "پیلانگێڕی دژی ئاسایشی دەوڵەت''.
لەو دەیان ژنە سیاسەتمەدارانەی کە لە ئێستادا زیندانی کراون، لە کاتێکدا ڕەخنەی زیاتر لە دژی ئەوان دەگیرێت، دەسەڵاتی دادوەری تونس چەندین سزای زیندانی درێژخایەنی بەسەر نەیارانی سیاسی دەرکردووە بە تۆمەتی "پیلانگێڕی دژی ئاسایشی دەوڵەت''.
ڕۆژی ٣٠ی کانوونی یەکەم، دادگای تێهەڵچوونەوە لە تونس، سزای دوو ساڵ زیندانیکردنی بەسەر عەبیر موسی، سەرۆکی پارتی دەستووری ئازادی ئۆپۆزسیۆن، پشتڕاستکردەوە، کە لەلایەن دەستەی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەدژی تۆمارکرابوو.
ڕادیۆی ناوخۆیی "موزاییک" بڵاویکردەوە، ژووری تاوانەکانی دادگای تێهەڵچوونەوەی تونس بڕیارە سەرەتاییەکەی پشتڕاستکردەوە، کە سزای دوو ساڵ زیندانیکردنی بۆ عەبیر موسی دەرکردووە، هەروەها مافی ئەوەی هەیە تانە لە بڕیارەکەی دادگای تێهەڵچوونەوە بدات.
لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا، دادگا سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند، لە دۆسیەیەکیدا کە لەلایەن دەستەی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان خراوەتە پاڵ، دوای ئەوەی بە بڵاوکردنەوەی زانیاری چەواشەکارانە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان و لایەنگری لە پارتەکەی تۆمەتباری کرد.
عەبیر موسی لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە، بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست بە ئامانجی زیانگەیاندن بە ئاسایشی گشتی" زیندانی کرابوو، لە دەروازەی کۆشکی سەرۆکایەتی تورکیا لەکاتی ڕێگادا بۆ تۆمارکردنی تانەدان لە بڕیارەکانی قەیس سەعید، سەرۆکی تونس، بەگوێرەی پارتەکەی دەستگیرکراوە.
هەروەها بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ گۆڕینی دەستەی دەوڵەت و هاندانی دانیشتووان بۆ هێرشکردنە سەر یەکتر بە چەک و دروستکردنی ئاژاوە لە تونس دەستگیرکرا.
لە ١٢ی کانوونی یەکەمدا دادگا سەرەتا سزای ١٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند بە تۆمەتی کارکردن بۆ "گۆڕینی دەستەی دەوڵەت".