کۆنگرەی ستار داوایەک لە ئەنجومەنی ئەوروپا دەکات
کۆنگرەی ستار ناڕەزایی خۆی لە بڕیارەکەی لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا سەبارەت بە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد دەربڕی و ڕایگەیاند، "چاودێریکردنی گۆشەگیری بە واتای پەسەندکردنی گۆشەگیرییەکە".
ناوەندی هەواڵ
لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا بڕیاریدا تا مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٥ چاودێری دۆخی ئیمرالی بکات، کۆنگرەی ستار لەسەر ئەو بابەتە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، "چاودێریکردنی گۆشەگیری بە واتای پەسەندکردنی گۆشەگیرییەکە".
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیە:
"ئەو بەرخۆدانە مێژووییەی کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ٢٦ ساڵە لە زیندانی ئیمرالی دەیکات، وەڵامی سیاسەتی جینۆسایدی سیاسی و سەربازی و کولتوورییە کە ڕژێمە هەژموونەکانی جیهانی و ئامرازەکانیان بەسەر ناوچەکەدا دەیسەپێنێن. پێش هەموو شتێک دەوڵەتی ئەردۆغان دژی گەلی کورد و ئەو گەلەی کە بانگەوازی ئازادی دەکەن ئەم پێشێلکاریانە ئەنجام دەدرێت. ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان تیۆری نەتەوەی دیموکراتیک و کۆنفیدڕاڵی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خستەڕوو، ئەو ئازادی ژنان و ڕۆڵی سەرەکی ئەوانی بە بنەمای پێکهاێنانی کۆمەڵگەیەک سیاسی و ئەخلاقی دەزانی. بە پێی فەلسەفەی ڕێبەر عەبدۆڵا ئۆجەلان پێشکەشکردنی ڕێگە چارەسەەییەکانی بنەڕەتی بۆ کێشە و ئاڵۆژییەکان، هەوەها بۆ خزمەتکردنی هەموو مرۆڤایەتی، هەڵمەتی " ئازای بۆ عەبدۆڵا ئۆجەلان، چارەسەری بۆ کێشەی کورد" دەستیپێکرد، بەڵام سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە لە سەر ڕێبەرتی کە بە بیانوو و هۆکاری درۆ، هیچ پەیوەندییەکی بە بەها مرۆییەکان و بنەماکانی مافەکانی مرۆڤەوە نییە، نیشانەی عەقڵیەتی فاشیستی و دیکتاتۆری ئاکەپە-مەهەپە.
بڕیارەکەی لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا کە دوای کۆبوونەوەی ١٧ی ئەیلوول سەبارەت بە سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیرکردنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان درا، بۆ چاودێریکردنی دۆخی ئیمرالییە تا مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٥، وەک ڕەزامەندییەکیە بۆ ئەو کردەوانەی لە ئیمرالی.
ئێمەی ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار، داوا لە لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا دەکەین لە بڕیارەکەی بگەڕێتەوە ، هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوە یاساییەکان دەکەین کە ئەرکی خۆیان لە بەرامبەر پێشێلکارییەکانی سەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و بۆ مافی هیوا هەستنەوە.
هەروەها داوا لە هەموو هێزه سۆسیالیستی و دیموکراتیکەکان و ڕێکخراوەکان و بزووتنەوەکانی ژنان دەکەین، له ڕێگەی پشتیوانی و بەشداری کارا له بزووتنەوەی نێودەوڵەتی بۆ ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشانی هاوبەش به هێزتر بکەن. هەروەها ئێمەی بزووتنەوەی کۆنگرەی ستار، تێکۆشانمان زیاتر دەکەین تا بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان”.