"پەدەکە ڕێگە بۆ داگیرکردنی کوردستان دەکاتەوە"

شازیە ئیبراهیم، ئەندامی دادپەروەری کۆمەڵایەتی عەفرین-شەهبا باسی له هاوکارییەکانی پەدەکە بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرد و وتی: به هاوکارییەکانی پەدەکە ڕێگه بۆ داگیرکردنی کوردستان دەکرێتەوە.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- لە مانگی حوزەیرانەوە دەوڵەتی تورک سوپا و تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی خۆی لە ئامێدی و دەوروبەری لە باشووری کوردستان داناوە و هەروەها خاڵی کۆنترۆڵ و سەربازگەی خۆی لەو ناوچەیەدا دروست کردووە، ئامانجی دەوڵەتی تورکیا داگیرکردنی خاکی باشووری کوردستانە، پەدەکەو حکومەتی عێراق زەمینە بۆ ئەو لەشکرکێشییە خۆش دەکەن و بە هاوکاری ئەوان دەوڵەتی تورک خاکی باشوور داگیر دەکات.

 

بەهۆی هێرش و ئاگرکەوتنەوەکانی داگیرکاری دەوڵەتی تورک لە باشوور زیاتر لە ١٠٠ گوند چۆڵکراون و ئەمەش خۆی لە خۆیدا مەترسی دروست دەکات، هێرش و داگیرکارییەکانی باشووری کوردستان دوای کۆبوونەوەی نێوان ئەردۆغان و دەسەڵاتدارانی عێراق کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەروەها پەدەکە ڕێککەوتنی لەگەڵ ئەردۆغان کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئازادیخوازان لە چیا ئازادەکانی کوردستان.

 

گەلی کورد لە هەموو جیهان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دژی خیانەتەکانی پەدەکە و هاوکارییەکانیان لەگەڵ داگیرکەری دەوڵەتی تورک هەڵوێستیان هەیە و ڕێککەوتنی خیانەت شەرمەزار دەکەن، شازییە ئیبراهیم، ئەندامی دادپەروەری کۆمەڵایەتی عەفرین-شەهبا باسی لە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و هاوکاریی پەدەکە کرد.

 

"پەدەکە خاکی کوردستان بەڕووی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیادا دەکاتەوە"

شازییە ئیبراهیم ئاماژەی بەوەکرد، هاوکاری پەدەکە لەگەڵ داگیرکەری تورکیا خیانەتێکە لە گەلی کورد و وتی: خیانەتەکەی پەدەکە لە باشوور و هاوکاریی ئەوان لەگەڵ داگیرکەری تورکیا دەرگای یەکەمین لەشکرکێشی بۆ سەر کوردستان دەکاتەوە و ئەمەش ڕێککەوتن دژی گەلی کوردە، ماڵی بارزانی لە مێژوودا بەو کارانە ناسراوە کە دوژمنایەتی گەلی کورد دەکەن، بەداخەوە بە هاوکاری لەگەڵ ئەردۆغان دەبنە تەڵە دژی ئازادی گەل ئەم هێرشانە، دەوڵەتی تورک هەوڵی دروستکردنی شەڕ لە نێوان کورد دەدات، ئاسانە بۆ پەدەکە کە خاکی کوردستان پێشکەشی داگیرکەری بکات، دهوک و خواکورک و گوندەکانی دەوروبەر چۆڵ دەکەن و داگیریان دەکەن، بە توندی ئەم خیانەتە شەرمەزار دەکەین.

 

"خیانەت سەرکەوتوو نابێت"

شازییە ئیبراهیم ئاشکرای کرد،  پەدەکە لەژێر چاودێریی ئەمریکا و ڕووسیا و وڵاتانی دیکەدایە و وتی: بە داگیرکردنی باشوور و جێگیرکردنی هێزەکانی لەو ناوچانە ئامانجی سەرەکی ئەردۆغان داگیرکردنی کوردستانە، ئێمە هەرگیز ئەو پلانە قبوڵ ناکەین، ئەگەر بوونێک لەسەر زەوی هەبێت، پێویستە ئازاد و شکۆمەند بێت و لەژێر داگیرکاریدا نەبێت، ئەو منداڵانەی لە بەرەکانی پێشەوە و شاخی ئازاد لە دژی لەشکرکێشی خەبات بۆ کوردستانێکی ئازاد دەکەن، بە دڵنیاییەوە سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنن، چونکە لە پێناو نیشتمان و شوناسی کوردایەتیدا تێدەکۆشن،  بەرخۆدان و تێکۆشانمان بە دروشمی "بەرخۆدان ژیانە" وەرگرتووە، بۆیە هێڵی خیانەت هەرگیز سەرناکەوێت، ئێمە شەڕی براکوژی ناکەین، شەڕی خیانەت دەکەین، جارێکی تر داوا لە پەدەکە دەکەین لە خیانەتەکەیان بکشێنەوە و بگەڕێنەوە بۆ کوردایەتی خۆیان.

 

"پێویستە هەموو کەسێک هەڵوێستی هەبێت بەرامبەر داگیرکاری"

لە کۆتایی قسەکانیدا شازییە ئیبراهیم داوای لە گەل کرد لەپێناو خاکەکانیاندا بوەستن و لەدژی خیانەت و داگیرکاری ڕاپەڕن و وتی: لە ڕۆژئاواوە بۆ باشوور داوا لە گەلی باشوور دەکەین ڕادەست بوون قبوڵ نەکەن، لە دژی خیانەت و داگیرکاری بەرخۆدان بکەن، هەستن دژی داگیرکاری باشوور و ئەم پلانە قبوڵ نەکەن، ئەو کەسانەی بە خوێنیان بەڵێنیان داوە هەرگیز ئیرادەی خۆیان لەدەست نادەن و ئەوانەی بەرخۆدان دەکەن سەردەکەون.