یەکەم پیرۆزبایی ٨ی ئادار لە شەنگال: حەوشەی دایکە پاکیزە

لە ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان کە بۆ ماوەی ١٢٤ ساڵە لە سەرانسەری جیهاندا بە چالاکی جۆراوجۆر پێشوازی لێکراوە، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٣ لە شەنگال لە حەوشەی دایکە پاکیزە پیرۆزکرا.

جیلان ڕۆژ

 

شەنگال- ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان، لە کوردستان، لەگەڵ تەڤگەری ئازادی کوردستان و ڕێبەر ئاپۆ گەیشت بە مانای ڕاستەقینەی خۆی، دوای هەڵسەنگاندنی ڕێبەر لە ٨ی ئادار ئەم ڕۆژە چیتر تەنها وەک ڕۆژی یادکردنەوە و پیرۆزبایی نەما، بووە ڕۆژی بەرخۆدان و تێکۆشان.

 

٨ی ئادار بە چالاکی جۆراوجۆر لە هەموو شوێنێکی جیهان پێشوازی لێدەکرێت. بەڵام ٨ی ئاداری دوای ساڵانی ١٩٩٠ بە شێوەیەکی بەرفراوان پێشوازی لێکرا، بەتایبەتی لە باکووری کوردستان، بەڵام پێشوازی لە کوردستان جیاواز بوو لە جیهان، ژنانی کورد لە ڕاپەڕین و کۆمەڵکوژییەکاندا پێشوازییان لێکرد، ژنانی کورد بە هەمان ڕۆح و جۆش و خرۆشەوە پێشوازی لە ٨ی ئادارو راپەرینەکان دەکەن.

 

یەکەم پیرۆزبایی لە ٨ی ئاداری ٢٠١٣ لە حەوشەی دایکە پاکیزە

ژنانی ئێزدی و کۆمەڵگەی ئێزدی کە هەمیشە لەژێر فەرماندا بوون و بە تەواوی خۆیان لە جیهان دابڕاوە بۆ پاراستنی باوەڕەکەیان، لە ٨ی ئاداری ٢٠١٣ لە حەوشەی دایکە پاکیزە ئەو ڕۆژەیان پیرۆزکرد، بۆ یەکەم جار ژنان ڕۆژی ژنانیان بیست، بەڵام دوای فەرمانە، هەموو ساڵێک بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن ژنانی شەنگالەوە پێشوازی لێدەکرێت.

 

یەکەم پیرۆزبایی

دایکە پاکیزە کە ٨ی ئاداری بە ڕۆژی سەرکەوتن و ڕاپەرینی ژنان پێناسە کرد، لە سەرەتای قسەکانیدا دایکە پاکیزە پیرۆزبایی لە هەموو ژنان و عەبدوڵا ئۆجالان و گەریلاکان کرد  و ئاماژەی بەوەکرد، ٨ی ئادار لە کۆمەڵگەی ئێزدی وەک چوار بەشی دیکەی کوردستان پێشوازیی لێنەدەکرا، چونکە تا فەرمانەکە ئاگاداری ئەم ڕۆژە نەبوون، وتیشی: لە ساڵی ٢٠١٣، سەرەڕای با و باران، هەڤاڵان هاتنە حەوشەی ماڵەکەمان و پیرۆزیان کرد، لەو کاتەدا سەدان کەس هاتن و لە ماوەی نیو کاتژمێردا دەستیان کرد بە هەڵپەڕکێ، بەڵام لەو کاتەدا، لایەنەکانی دوژمنی مەلیکە تاوس، دوژمنی ئەم بیرۆکەیە، سکاڵایان کردو ئاسایشی پەدەکە لە سنونێوە هاتنە حەوشەکە و هاوڕێکانمانی گەمارۆ دا و ڕێگرییان کرد لە پیرۆزکردنی ٨ی ئادار، ئەگەر لەو کاتەوە هەموو ساڵێک ئەم ڕۆژە پیرۆز بکرایە، ژنانی ئێزدی مافەکانیان بەدەستدەهات.

 

"ئەگەر ژن نەبێت، ژیان نابێت"

دایکە پاکیزە ڕایگەیاند کە سەرکەوتن و ڕاپەرینی ژنان لە هەموو شوێنێکی جیهاندا چیتر ناتواندرێت لەدەست بدرێت و وتی: ئەگەر ژن نەبێت، ژیان نابێت، ئەوەی پێی دڵخۆش بێت یان ناخۆش بێت، ژن ژیانە، ژنان هەموو شتێکن.

 

دایکە پاکیزە لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: هیوای سەرکەوتن بۆ ژنانی ئێزدی و کۆمەڵگەی ئێزدی دەخوازم بۆ هەموو ئەوانەی کە بەرخۆدان دەکەن، ئەم ڕۆژە لە ڕێبەرو هەموو شەڕڤانانی چیا پیرۆزبێت و بەو هیوایەی ببێتە ڕۆژی سەرکەوتن.