سەرژمێری هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ٢٠٢٤ دواخرا

وەزارەتی پلاندانانی عیراق ئاشكرای دەکات، بەهۆی كەمی كات و دواكەوتنی پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجە، سەرژمێری دانیشتووانیان دواخستووە بۆ ساڵی ٢٠٢٤.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاندووە، هەرچەندە بڕیاربوو لە كۆتایی ئەمساڵ سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە هەرێمی كوردستان و عێراق ئەنجام بدرێت، بەڵام ناتوانن لەمساڵدا سەرژمێرییەکە بکەن.

 

 ئاماژە بەوەشکراوە، هۆكاری ئەوەش دواكەوتنی پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بودجە و نەبوونی كاتە، بۆیە سەرژمێری خراوەتە مانگی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤، ئەوەش دوای ئامادەكارییە هونەرییەكان، بەڵام بەپێی سەرژمێرییە سەرەتاییەكان ژمارەی دانیشتووانی عیراق ٤٣ ملیۆن كەسە.


كۆتا جار عێراق لە ساڵی ١٩٨٧دا سەرژمێری گشتی ئەنجامدا بە بەشداری سەرجەم پارێزگاكان و دواتر سەرژمێرییەكی تری ئەنجامدا لە ساڵی ١٩٩٧، بەڵام پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەشدار نەبوون.