فیلمێک نیشانی دەدات کە گەشتکردن بە ئاودا یارمەتی ژنان دەدات بۆ دۆزینەوەی ئامانجەکانیان

لە ڕێگەی فیلمێلی دۆکیومێنتاریەوە هانی ژنان دەدرێت کە هەوڵ بدەن لە خەونەکانیاندا بژین و گرنگی بە تەمەنیان نەدەن و بتوانن کاریگەری لەسەر کۆمەڵگەکەیان درووستبکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

بە بەشداری چەند ژنێک فیلمی دیکۆمێنتاریی بە ناوی Tales of Older Women Who Surf واتە "چیرۆکی ئەو ژنانەی کە بە ئاودا گەشت دەکەن" ئەم کۆتایی هەفتەیە بۆ یەکەمجار لە کەناری زێڕین نمایش دەکرێت.

 

لەم فیلمەدا ژنانی تەمەن ٥٩ بۆ ٧٢ ساڵ بەشداری نمایشەکە دەبن، کە لە پاشخانی جیاوازەوە هاتوون و توانای گەشتیاری جیاوازیان هەیە، کە هەوڵدەدەن جێگەی خۆیان لە ڕیزبەندییە قەرەباڵغەکانی گەشتیاریدا لە کەناری زێڕین بدۆزنەوە.

 

جێنیفر جێفریس و هاوسەرەکەی ئەلیس ماکینۆن، دروستکەری فیلمە دیکۆمێنتاریەکانن، جێنیفر بۆ یەکەمجار لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا بۆردێکی هەڵگرت و بوو بە یەکێک لە ئەندامانی دامەزرێنەری یانەی گەشتکردنی سەر ئاو.

 

بەهۆی ئەوەی هیچ ئەزموونێکی وێنەگرتنی بەڵگەنامەییان نەبوو، ئەو دوو هاوسەرە بڕیاریاندا بۆ ئەوەی بیرۆکەکەیان بگەیەنن بەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی ٥٥ ساڵەوەیە و بتوانن شوێنێکی دیار لە پێکهاتەی جیهانی گەشتیاری پێکبهێنن فیلمێکی دۆکیومێنتاریان بەرهەمهێنا..

 

یەکێک لە ئامانجەکانی ئەو دوو هاوسەرە ئەوەیە کە بینەران بانگهێشت بکەن بۆ ئەوەی بیر لەو خەونانە بکەنەوە کە هێشتا تێیدا نەژیاون و بیریان دەخاتەوە کە ئێستا کاتی ئەوانە بۆ بەدواداچوونی خەون و خولیای خۆیان، گرنگ نییە تەمەنیان چەندە.

 

کاتێک زۆرێک لە ژنان تەمەنیان دەگاتە ٥٠ ساڵان، ئەوا مەترسییەکی گەورەیان لەسەرە کە هەست بە نەبینراوی و پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگادا بکەن و هەندێکجاریش کارەکانیان لەدەست دەدەن، چونکە پێیان دەوترێت زۆر پیر بوون، باو بووە بۆ ژنانی بەساڵاچوو کە بپرسن لە کوێی جیهاندا جێیان دەبێتەوە و ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر متمانە بەخۆبوونیان هەبووە.