"لە عەفرینی داگیرکراو مافی ژیان پێشێل دەکرێت"
هێڤین حسێن، جێگری دەستەی ژنانی هەرێمەکانی عەفرین-شەهبا ئاماژەی بەوەکرد، مافی ژیان لە عەفرینی داگیرکراو پێشێل دەکرێت.
حەسنا محەمەد
شەهبا- لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٨، لەو ڕۆژەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی هەرێمی عەفرینیان داگیرکرد، کردەوە و پێشێلکارییەکانیان دژی هاوڵاتیان تا ئەمڕۆش بەردەوامە، سەدان هەزار هاوڵاتی ڕەسەنی ناوچەکە بەهۆی ڕەتکردنەوەی داگیرکارییەوە بۆ سەر خاکەکەیان کۆچیان کرد و ڕوویانکردە ناوچەکانی شەهبا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە هەمان کاتدا، ئەو کەسانەی کە لە عەفرین ماونەتەوە ڕووبەڕووی فشار و کردەوەی نامرۆڤانە دەبنەوە، ئەم پێشێلکارییانە لە عەفرینی داگیرکراو ڕاستی سیاسەتی دەوڵەتی تورک بۆ قڕکردنی گەلی کورد نیشان دەدات.
بەلایەنی کەمەوە هەزار ژن ڕفێندران و ٩٦ ژن کوژران
بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ، زیاتر لە ٨ هەزارو ٦٩٥ کەس ڕفێندران و زیاتر لە ٦٦٧ کەسیش کوژراون لە ماوەی پێنج ساڵی داگیرکردنی عەفرین، زیاتر لە هەزار ژن ڕفێندران و ٩٦ ژن کوژراون، لەناویاندا ٨ ژن بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ٧٢ ژن لەلایەن چەتە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورکیاوە هەڕەشەیان لێکراوە، سەرەڕای ئەم کردەوانە، هاوسەرگیری بەزۆر لە عەفرین زیادی کردووە، بەتایبەتی لە تەمەنێکی زوودا.
لە تاڵانی سروشتەوە تا گۆڕنی دیموگرافی
کردەوە و پێشێلکارییەکانی دژ بە هاوڵاتیانی ڕەسەنی ناوچەکە بەس نەبوو بۆ داگیرکردنی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی، بۆیە پەنای بردە سەر سروشت و مێژوو و ناسنامەی عەفرین، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا زمانی تورکی لە جیاتی زمانی کوردی لە ناوچەکەدا سەپاند، لە کاتێکدا ناوی گوند و شار و ناوچە ڕەسەنەکانی گۆڕی، ناوی گوندەکان و ناوچەکان گۆڕان بە ناوی تورکی بە ئامانجی وێرانکردنی ناسنامە و مێژووی ناوچەکە، گۆڕانکاری دیمۆگرافی لە هەرێمەکەدا دەکرێت و خەڵکی ڕەسەن بە ماڵی چەتەکان دەگۆڕدرێت و بینای داگیرکاری لەوێ دروست دەکرێت، بەگوێرەی بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سوریا، زیاتر لە ٣٧٢ هەزار و ٥٠٠ دار بڕدراون و لە بازاڕدا فرۆشراون، زیاتر لە ١٣ هەزارو ٥٠٠ دار سووتاون، زیاتر لە ٥٩ شوێن و گردە مێژووییەکان کە ناسنامەی ناوچەکە بوون لەناوچوون، زیاتر لە ٢٨ گۆڕی ئاینی لەناوچوون.
هێڤین حسێن، جێگری دەستەی ژنانی هەرێمەکانی عەفرین-شەهبا، لەبارەی کردەوە و پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی لە عەفرین قسەی کرد.
سیاسەتی گۆڕانی دیمۆگرافی
هێڤین حسێن تیشکی خستە سەر یەکەم ڕۆژی داگیرکردنی عەفرین، کە تێیدا کردەوە و پێشێلکاری ئەنجامدرا و وتی: پێنج ساڵ بەسەر داگیرکردنی عەفریندا تێپەڕی، چالاکی و پێشێلکارییە ڕۆژانە و بەردەوامەکانی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر هاوڵاتیانی هەرێمەکە بەردەوامە، لە عەفرینی داگیرکراودا، کولتوور و نەریتەکانی ناوچەکە و ناسنامە و گوند و ناوچەکان لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە ئەوەوە گۆڕدراون، ئەمە گۆڕانکارییەکی دیمۆگرافییە.
سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆن
هێڤین حسێن، تیشکی خستەسەر ئەو سیاسەتانەی کە لە عەفرین جێبەجێ دەکرێن، وتی: بە سەپاندنی زمانی تورکی، دەیانەوێت زمان و بوونی کوردەکان لەناو ببرێت، ئەو فشارەی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە عەفرین دایدەنێت، ئامانج لێی کۆچکردنی هاوڵاتییە ڕەسەنەکانە لە شوێنەکانی خۆیان بۆ ئەوەی بە ئاسانی ناوچەکە بونیاد بنێتەوە و بنەماڵەی چەتەکان تێیدا نیشتەجێ ببن، سروشت و مێژوو لە عەفرین ڕووبەڕووی هێرشی قرکردن دەبنەوە ڕۆژانە هاوڵاتیان ئەشکەنجە دەدرێن، کۆمەڵکوژ دەکرێن و دەڕفێندرێن، هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەک لە دژیان جێبەجێ دەکرێت بۆ ئەوەی زمان و ناسنامەیان لەدەستبدەن.
"ئامانجمان لەناوبردنی داگیرکارییە"
هێڤین حسێن جەختی لەوە کردەوە کە هەموو کردەوە داگیرکارییەکان لە عەفرین دەکەنە بەڵگەو دەیاننێرن بۆ شوێنە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی شکستپێهێنانی داگیرکاریی و گەیشتنە ئەو ئەنجامە، لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئێمە ژنانی عەفرین لە شەهبا بەرخۆدان دەکەین هەتا ئەو کاتەی دەتوانین هەموو ئەو کردەوە و پێشێلکارییانە بسەلمێنین کە لە عەفرین ئەنجامدراون، ئێمە بەدوای هەوڵی خۆماندا دەگەڕێین بۆ شکستپێهێنانی داگیرکاری و گەڕانەوە بۆ خاکەکەمان هەمیشە دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک دەنگی خۆمان بەرز دەکەینەوە.