دەریاچەیەک لە هەرێمی کوردستان شوێنی ئەو زیندەوەرانەیە کە بەرەو لەناوچوون دەچن

دەریاچەیەکی ئاوی لە هەرێمی کوردستان ڕەنگی ئاوەکەی دەگۆڕێت بۆ چەند ڕەنگێک لەگەڵ گۆڕانی پلەی گەرما ڕەنگی دەریاچەکەش دەگۆڕێت و شوێنی ژیانی بەشێک لە زیندەوەرە دەگمەنەکانە.

ناوەندی هەواڵ

 

دەریاچەیەکی ئاوی لە هەرێمی کوردستان لە عێراق خەڵکی سەرسام دەکات، چونکە ڕەنگی ئاوەکەی دەگۆڕێت بۆ چەند ڕەنگێک، وەکو مۆر و سپی و پەمەیی، لەگەڵ گۆڕانی پلەی گەرما ڕەنگی دەریاچەکەش دەگۆڕێت.

 

جۆرە دەگمەنەکانی کیسەڵەکان کە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، لەو دەریاچەیەدا دەژین کە بڕێکی زۆر لە گۆگرد و مادە کانزاییە دەگمەنەکانی تێدایە.

 

ئەم ژینگەیە وای لە هەندێک کەس کرد کە ئەو دەریاچەیە بەکاربهێنن بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی پێست وەک هەستیاری، دەریاچەکە کە ناوی ‘قورە کو’یە، لە ڕووباری زابی بچووکەوە لە پارێزگای سلێمانی سەرچاوە دەگرێت، قووڵایی دەریاچەکە دەگاتە نزیکەی ٢٧ مەتر، لە کاتێکدا پانییەکەی نزیکەی ٣٧٠ مەتر دەبێت.

 

شوێنەوارناسان تەمەنی ئەو دەریاچەیە بە نزیکەی پێنج هەزار ساڵ دەخەمڵێنن و دەڵێن بەهۆی هۆکاری سروشتی و ژینگەییەوە دروست بووە، دەریاچەکە دەکەوێتە ناوچە شوێنەوارییە کۆنەکانی شاری سلێمانی و تایبەتمەندە بە دەردانی بۆنێک کە لە بۆنی هێلکە دەچێت.

 

تیمێکی زانایانی ئەڵمانی بۆیان دەرکەوتووە کە دەریاچەکە شوێنی نیشتەجێبوونی جۆرە دەگمەنەکانی ئاژەڵە کە لە لێواری لەناوچووندان، وەک هەندێک جۆری کیسەڵ، هەروەها ماسی و کرمێکی زۆر بچووک کە لە دەریاچەی دیکەدا نادۆزرێتەوە و تایبەتمەندە بە دەریاچەکە.