ژنان لەگەڵ ئامێری دوورین دەست بە کارکردن دەکەن

ژنانی ئەفغانستان لە وڵاتانی دەرەوەی ئەفغانستان هەوڵی دامەزراندنی ژیان و دەستپێکێکی نوێ دەدەن.

ناوەندی هەواڵ

 

گروپێک لە ژنانی ئەفغانی کە ژیانی نوێ لە کالگاری وڵاتی دەستپێدەکەن، ئامێری دورین بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی یارمەتیان بدات بۆ دەستپێکێکی نوێ لە وڵاتێکی نوێدا، ئەو ژنانەی لە توندوتیژییەکان هەڵاتن لە وڵاتەکەی خۆیان دوای ئەوەی تاڵیبان لە ساڵی ٢٠٢١دا گەڕایەوە سەر دەسەڵات لەوێ لە وڵاتێکی دیکە هەوڵی دەستپێکی ژیانێکی نوێ دەدەن.

 

حکومەتی فیدراڵی زیاتر لە ٣٠ هەزار ئەفغانی کە لە دۆخێکی سەختی ژیاندا بوون و ژیانیان لە مەترسیدابووە هێناوەتە کەنەدا و ئێستا زۆربەیان لە شارەکانی وەک کالگاری نیشتەجێبوون و ژیانێکی نوێیان دەستپێکردووە.

 

پرۆگرامی سەنتەری تازەهاتووان کە لە مانگی شوباتدا دەستیپێکردووە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەندێک لە گەورەترین بەربەستەکان لە دەستپێکی نوێدا بەتایبەتی بۆ ژنان بریتیبوون لە دۆزینەوەی کار، فێربوونی زمانی ئینگلیزی، هاوڕێیەتی و پێکهێنانی تۆڕی پشتیوانی نوێ بۆ سوودگەیاندن بە تەندروستی دەروونی.

 

گروپێکی دوورمانی بۆ ژنان پێکهێنراوە تا بتوانێت وەک سەرەتایەک پاڵپشتی لە ژنان بکات و هانیان بدات بۆ کۆمەڵایەتیبوون، ئەو ژنانە لە دەوری ئامێری دروومان کۆدەبنەوە و پێکەوە لەناو ژوورێکی مەشقکردن لە ئۆفیسە قەرەباڵغەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی دەزگاکەدا پێکەوە قوماش دەپێون و دەبڕن و لەگەڵیدا کێشەکانیان چارەسەر دەکەن.

 

ژنان پێکەوە دەتوانن کۆببنەوە و گفتوگۆ بکەن، بەڵام دورینیش دەرفەتێکی دامەزراندن و کارکردنە بۆ ئەوان، فێری کارامەییەکانیان دەکات بۆ دامەزراندنی کارێکی بچووکی تایبەت بە خۆیان یان یارمەتییان دەدات بۆ دۆزینەوەی هەلی کار، ئەوان بە فێربوونی چۆنیەتی کارکردنی ئامێرەکان دەستپێدەکەن، چۆن دەرزییەکە ببەستنەوە، دواتر دەچنە سەر کارامەیی قورستر بۆ ئەوەی ئامادەبن بۆ کارکردن لە شوێنەکانی جلوبەرگ.