خۆبەخشانی سەنتەری ئۆتیزم بایکۆتی دەوامیان کردووە و گردبوونەوە

خۆبەخشانی سەنتەری ئۆتیزم لە سلێمانی، بەهۆی پێنەدانی موچەکانیان چەند رۆژێکە بایکۆتی دەوامیان کردووە و ئەمڕۆ لەگەڵ کەسوکاری منداڵانی ئۆتیزم گردبوونەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ماوەی چوار مانگە موچەی خۆبەخشانی سەنتەری ئۆتیزم لە سلێمانی دابەش نەکراوە، ئەمەش نیگەرانی خۆبەخشانی لێکەوتووەتەوە و چەند ڕۆژێکە بایکۆتی کارەکانیان کردووە، ئەمڕۆش ئەو خۆبەخشانە لەگەڵ کەسوکاری منداڵانی ئۆتیزم گردبوونەوەو داوای موچەکانیان دەکەن.

 

سەرەڕای ئەوەی چەند ڕۆژێکە بایکۆتی دەوامیان کردووە، تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان لەبارەی پێدانی موچەکانیانەوە وەرنەگرتووە.

 

لە سەنتەری ئۆتیزمی سلێمانی، ٣٢ فەرمانبەری خۆبەخشی تێدایەو بەرزترین مووچەیان ٣٠٠ هەزار دیناری عێراقیە.