ژنێکی گەنج لە ئاکرێ بە گوماناوی گیانی لەدەستدا

شەوی ڕابردوو لە گوندێکی شارۆچکەی ئاكرێ، ژنێکی گەنج بە گوماناوی گیانی لەدەستدا و کەسوکارەکەی دەڵێن: خۆی سوتاندووە.

ناوەندی هەواڵ

 

خۆکوشتن و خۆسووتاندن ئاسانترین پاساون، بۆ دەرچوونی بکوژانی ژن لە یاسا و داخستنی کەیسەکانی کوشتن، هەربۆیە کاتێک ژنێک دەکوژرێت، دەوترێت دەوترێت خۆی کوشتووە یان خۆی سوتاندووە.

 

بەپێی زانیارییەكان شەوی ڕابردوو لە گوندی بەدریكێ-ی سەر بە شارەدێی گردەسێنی سنووری شارۆچکەی ئاكرێ، ژنێکی گەنج بە ناوی "ڤ، ش" بە گوماناویی گیانی لەدەستدا و کەسوکارەکەی وتیان: "خۆی سوتاندووە"، بەڵام تا ئێستا هۆكاری ڕووداوەكە ئاشكرا نەبووە و هەر شەوی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە.

 

لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا چوارەم گیانلەدەستدانی گوماناویی ژنانە لە باشووری کوردستان و عێراق، ڕۆژی ١٨ی نیسان، ژنێکی گەنج بە ناوی "لارا عەلی ڕەزا" دانیشتووی ڕانیە بە گوماناوی گیانی لەدەستدا و وترا بەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە بووە، هەر لە ١٨ی نیسان لە پارێزگای زیقاری باشووری عێراق لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا دوو حاڵەتی گوماناویی گیان لەدەستدانی دوو ژن تۆمار کرا، کە تەمەنیان ١٨ و ١٩ ساڵان بوو.