زیاتر لە هەزار مامۆستا و كارمەندی گرێبەستی خوێندنی كوردی لە كەركوك دەكرێنە هەمیشەیی

پەروین فاتیح، بەڕێوەبەری یەكەی سەرپەرشتیاری خوێندنی كوردی لە كەركوك ڕایگەیاند، یەک هەزار و ٥٠٠ مامۆستا و كارمەندی گرێبەستی خوێندنی كوردی لە كەركوك دەكرێنە هەمیشەیی.

ناوەندی هەواڵ

 

پەروین فاتیح، بەڕێوەبەری یەكەی سەرپەرشتیاری خوێندنی كوردی بۆ میدیاکان ڕایگەیاند، وەزارەتی پەروەردەی عیراق بڕیاری دامەزراندنی ١٧ هەزار و ٥٠٠ كەسی لە گرێبەستەوە بۆ هەمیشەیی دەركردووە، لەو ژمارەیە هەزار و ٢٥ مامۆستا و ٤٧٧ فەرمانبەر و كارمەندانی كارگێڕیی خوێندنی كوردیش دەگرێتەوە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، مامۆستا یان فەرمانبەر هەیە لەساڵی ٢٠١٠ەوە گرێبەستە، ئێستا وەزارەتی پەروەردەی عیراق داوایكردووە بڕوانامەكانیان نوێبكرێتەوە و مامەڵەی نوێ ئاڕاستەی پەروەردە بكەن.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو كەسانەی لە خوێندنی كوردیی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بەشێوەی هەمیشەیی دادەمەزرێن، پێشتریش موچەیان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە وەرگرتووە.