گەورەترین خۆپیشاندان دژی کەمی مووچە و گرانی بەڕێوەچوو

لە دژی کەمی مووچە و گرانی، خۆپیشاندانی فراوان لە بەریتانیا بەڕێوەچوو و نزیکەی ٥٠٠ ھەزار کەسیش کارەکانیان وەستاند.

ناوەندی هەواڵ

 

گەورەترین خۆپیشاندان دژی کەمی مووچە و گرانی نرخی کاڵا و شتومەک لە بەریتانیا بەڕێوەچوو، خۆپیشاندەران ئاماژەیان بەوەکرد کە حکومەتی ئێستا بە دەم داواکاری ھاوڵاتیانەوە نایەت بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی قەیرانی ئابوری لەسەر ھاوڵاتیان.

 

ئەو خۆپیشاندانە بە بەرفراوانترین دادەنرێت لە ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە و مامۆستایان و فەرمانبەران و شۆفێری شەمەندەفەر و مامۆستایانی زانکۆ و ئەندامانی ئەمنی فڕۆکەخانەکان تێدا بەشداربوون.

 

بەھۆی خۆپیشاندانەکەوە، نزیکەی ٢٣ ھەزار خوێندنگە داخران و گرفت لە ھاتووچۆی شەمەندەفەر دروستبوو، هەروەها زیانی نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن جونیەی ئیستەرلینی بە ئابوری بەریتانیا گەیاندووە.

 

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزیش ئاماژەی بەوەکردووە، بەریتانییەکان ڕووبەڕووی خراپترین ڕەوشی ژیان بوونەتەوە لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردووی تێپەڕاندووە، کە ماوەی چوار دەیەیە ئەو ئاستە تۆمار نەکراوە، تا ئێستاش حکومەتەکەی "ریشی سوناک" نەخشە ڕێگەیەکی ڕوونی نییە بۆ چارەسەری قەیرانەکە.