چادری یەکێتی ئێزدییانی عەفرین لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە

یەکێتی ئێزدیانی عەفرین و تەڤدەم چادری چالاکییان لە دژی هێرشەکانی حکومەتی عێراق بۆ سەر شەنگال و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشوری کوردستان داناوە و لە دووەم ڕۆژدا بەردەوامن.

شەهبا

 

بە پێشەنگایەتیی یەکێتی ئێزدیانی کانتۆنی عەفرین و تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتی-تەڤدەم چادری چالاکی لە دژی هێرشەکانی حکومەتی عێراق بۆ سەر شەنگال و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر باشوری کوردستان لە شەهبا دانرا، ئەمڕۆش لە دووەم ڕۆژی چالاکییەکەدا ئەنجومەنی ژنانی کانتۆنی شەهبا و ڕێکخستنی کۆنگرەی ستار لە هەرێمی عەفرین سەردانی چادرەکەیان کرد.

 

مریەم جەنگۆ، ئەندامی یەكێتی ئێزدیانی عەفرین وتارێکی پێشکەشکرد و وتی: ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرخۆدان دژی هێرشی داگیرکاری و خیانەتی ماڵی بارزانی، خەڵکی شەنگال بە بەرخۆدانییەکەیان ناسراون، ئامانجی هێرشە بەردەوامەکان شکاندنی ئیرادەی خەڵکی خۆڕاگرە، با باش بزانن کە ئێمە هەمیشە پشتیوانی گەریلاکانمان دەکەین و بەرخۆدان نوێ دەکەینەوە.

 

گوڵێ محەمەد، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار لە هەرێمی عەفرین وتی: "ئایار مانگی شەهیدانی دۆزی ئازادیە، بەو بۆنەیەوە سەری ڕێزیان بۆ دادەنەوێنین، دوژمن بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکاتە سەر کوردان، ئامانجمان لە چادری چالاکی ئەوەیە کە پشتیوانی لە گەریلاکانی ئازادی بکەین و هێرشەکانی سەر شەنگال لەلایەن حکومەتی عێراقەوە شەرمەزار بکەین، دەبێت ماڵی بارزانی لە هاوکاریکردنی دوژمن و هێرشکردنە سەر گەلی کورد شەرم بکات".

 

چادری چالاکی لە ڕۆژی دووەمیدا بەردەوامی هەیە.