سی پی تی بە ڤیدیۆ نیشانی دەدات دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکاتە سەر هاوڵاتیان

تیمەکانی کوردستانی عێراقی سی پی تی ڤیدیۆی گوندی هرورێ لە بادینان بڵاودەکەنەوە کە تێیدا دەردەکەوێت دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکاتە سەر هاوڵاتی مەدەنی.

ناوەندی هەواڵ

 

تیمەکانی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی، دوای سەردانێکی مەیدانییان بۆ گوندی هرورێ لە دەڤەری بادینان ڤیدیۆیەکیان دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشوری کوردستان بڵاوکردەوە.

 

لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە کە دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکاتە سەر هاوڵاتی مەدەنی و گوندنشینان دەکرێنە ئامانج، هاوکاتی سی پی تی ئاماژەی بەوەشداوە کە "دەوڵەتی توركیا چوار بنكەی سەربازیی لە دەوروبەری هرورێ دامەزراندووە".

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی تورکیا لە ١٧ مانگەوە هێرشی داگیرکاری بۆسەر باشوری کوردستان دەستپێکردووە و ناوچەکانی شیلادزێ، دێرەلوک، ئامێدی و کورەژارۆی کردووەتە ئامانج و چەند ڕۆژێکیش لەو بەروارە بە بۆردومانکردنی ناوچە سنورییەکانی دەستی بە هێرشەکانی کرد.