چیرۆکی ژنێک کە ئازیزانی خۆی لە باخچەکەیدا نێژراون
نور تەلیعە، دایکێک کە کوڕەکەی و سێ برای خۆی لەدەستدا لە کۆمەڵکوژی گروپە چەکدارەکانی سەر بە جیهادییەکانی هەتەشە لە سوەیدا، لە ترسی ئەوەی لە دوای مردنی جەستەیان ببڕدرێت، تەرمەکانیان لە باخچەکەیدا نێژراون.

ڕۆشێل جونیور
سوەیدا- دروزەکان لە شاری سوەیدای سووریا ڕۆژانی سەختیان بەسەر برد کاتێک شەوی ١٣ی تەمووز لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشەوە بە ئاڵای حکومەتی کاتی هێرشیان کرایە سەر، لەم ڕۆژانەدا نزیکەی هەزار و ٥١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە، لە نێویاندا ٣٠٠ لەسێدارەدانی پوختە و ٥٦٠ کەسیش بێسەروشوێنن.
شەوی هێرشەکە، دەنگی تۆپبارانەکان لە دڵی شاری سوەیدای سووریا نزیکبوونەوە، نور تەلیعە هەوڵی دەدا بەو سەلامەتییە کەمەی کە مابووی، خۆی بچەسپێنێت، هاوژینەکەی لە دەرەوەی شار بوو، تۆپبارانەکان زیاتر چڕتر دەبوونەوە، جەمیل براکەی تەلەفۆنی بۆ کرد و پێی وت: وەرە لەگەڵمانبە، ڕەنگە بوونی ئێمە پێکەوە ترسەکە کەم بکاتەوە، چووە ماڵی خێزانەکەی، لەوێ لەگەڵ دایکی و خوشکەکانی و هاوژینی براکانی لەگەڵیەکتربوون، شەوێکی درێژ و دڵەڕاوکێ بوو، لە کۆریدۆری ناوەوەی ماڵەکەدا، دوور لە پەنجەرەکان، هەوڵمان دەدا پەناگەی دوور لەو موشەکانە بدۆزینەوە کە بێ وەستان دەکەوتنە خوارەوە.
ژێرزەمینی شیرینی... پەناگەیەکی ژنان
بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، نور تەلیعە و هاوەڵەکانی چوونەتە شیرینیخانەی خێزانیان لە شەقامی رەحا، لەوێ ژێرزەمینێک هەبووە کە توانیان پەنای بۆ ببەن، بەڵام تۆپبارانەکە توندتر بوو، تانکەکان گەیشتنە نەخۆشخانەکە و ڕاستەوخۆ دەستیان کرد بە تەقەکردن لە بیناکە، وتی: لەگەڵ ژنانی گوندی مەجدەل و دایکان و منداڵەکان بووین، گەنجەکان خەمی ئێمەیان بوو، بۆیە بە ئۆتۆمبێل لەگەڵ خۆیان بردیانین، سواری ئۆتۆمبێلەکان بووین بۆ گوندی مەشقوق بەڕێ کەوتین، ئێمە نزیکەی ٢٥ ژن بووین، نەماندەتوانی هیچ شتێک لەگەڵ خۆمان ببەین.
گەڕانەوە بۆ شار... ڕێگایەک پڕ لە مردن
گەنجەکان گەڕانەوە بۆ شار، بەڵام ڕێگاکە پڕ بوو لە قەناس بەدەستەکان، هەموو تاوەرێکی بەرز قەناس بەدەستێکی هەبوو و هەموو ئۆتۆمبێلێکی جووڵاو ئامانج بوو، کاتێک گەیشتنە شاری سوەیدا، بە تایبەتی لە دەوروبەری نەخۆشخانەکە، لە هەموو لایەکەوە قەناس بەدەست دەستی پێکرد، ئۆتۆمبێلەکە بەر فیشەک کەوت، تەنانەت پێوەرەکانیشی لە کارکەوتن.
نور تەلیعە ڕوونیکردەوە کە براکەی بەردەوام بووە لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لە ئاگردا تا گەیشتنە ماڵەوە، "بەسام"ی براکەی لەگەڵ گەیشتنە ماڵەوە یەکسەر ژیانی لەدەستدا، دوای نیو کاتژمێر "جەمیل"ی براشی ژیانی لەدەستدا، "عەمرو حەمایل" کوڕەکەی چەندین گوللە بەرکەوتووە و یەکێک لەو گوللانە لە سنگی چووەتە ناوەوە و لە شانی دەرچووە.
خوێنبەربوونەکە نەوەستا و نە نەخۆشخانە نەبوو و نە ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و نە پەیوەندییەکان، هەوڵیاندا یارمەتی بدەن، بەڵام نەخۆشخانەکە لە خزمەتگوزاری دەرچووبوو، تانکەکان لە دەرەوەی دەرگاکە بوون، نەخۆشخانەکەش بۆردوومانکرابوو.
ئەو ئۆتۆمبێلەی لەگەڵیدا بوون خەریک بوو لەناو بچێت و پەیوەندییەکان پچڕان، تەنانەت ئەو پەرستارانەی کە دەمانناسین نەیانتوانی لە ماڵەکانیان دەربچن، چونکە قەناس بەدەستەکان لە هەموو شوێنێک بوون. خوێنبەربوونی "عەمرو حەمایل" تا کاتژمێر ٨:٠٠ی شەو نەوستا، بەبێ ئەوەی کەس بتوانێت یارمەتی بدات، لەبەردەم خاڵ و براکەیدا ژیانی لەدەستدا، هەروەها کوڕەزاکەی بینی باوکی لەبەردەمیدا مرد و دەستەکانی بەسترابوو.
ناشتن لە تاریکیدا... بۆ پاراستنی تەرمەکان
ترسیان لەوە هەبوو کە جیهادیەکانی هەتەشە و لایەنگرانیان هێرش بکەنە سەر شوێنەکە و تەرمەکان ببینن و جەستەیان ببڕن، تا شەو چاوەڕێیان کرد و برای نور پێشەنگایەتی کرد لە ناشتنیان لە باخچەی خێزانەکەدا، بەسام و جەمیل و عەمرو لە باخچەی ماڵەکەدا بەخاک سپێردرابوون، بەبێ پرسە و ماڵئاوایی، تەنها لە ترسی ئەوەی دوای مردن تەرمەکانیان پێشێل نەکرێت.
گەڕان بەدوای "وەسیم"دا
بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، دوای کشانەوەی گروپە چەکدارەکانی سەر بە جیهادییەکانی هەتەشە کە هێرشیان کردبووە سەر شاری سوەیدا، گەڕان بەدوای برای پێنجەمدا بە ناوی "وەسیم" دەستیپێکرد کە لەگەڵیان نەبووە، نەخۆشخانە و ماڵەکەی و هەموو شوێنێکیتر گەڕان، لە کۆتاییدا لەسەر ڕێگاکە بە برینداری دۆزییانەوە، کە چەکەکەی بەتاڵببوو، براکەی لە تەنیشت براکانی لە ماڵی خێزانەکەدا بە خاکی سپارد.
گۆڕی بەکۆمەڵ لە باخچەدا
نور تەلیعە نەک هەر کوڕەکەی لەدەستدا، بەڵکو سێ برای خۆی لەدەستدا، کە براکەی لە باخچەی خێزانەکەدا بە خاکی سپاردن، کاتی خەم و پەژارە نەبوو، بۆشایی ماڵئاوایی نەبوو، تەنیا ترسی ئەوەی هەبوو لە دوای مردن تەرمەکەیان زەلیل نەکرێت،
چیرۆکی نور تەلیعە لەوە بێبەری نییە؛ یەکێکە لەو دەیان چیرۆکەی کە ژنان دەیگێڕنەوە، ئێستا تەنها داوای ئەوە دەکەن مافی خەمخۆری بە کەرامەت و مافی ژیانی سەلامەتیان پێبدرێت