چیدەم کلچگون ئوچار: پشتیوانی بەس نییە دەبێت بەرپرسیارێتی هەڵبگرن
چیدەم کلچگون ئوچار، هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە تیشکی خستەسەر ڕۆڵی هێزە دیموکراسییەکان لە پرۆسەکەدا و وتی: ڕێککەوتن و پشتیوانی بەس نییە. دەبێت بەرپرسیارێتی هەڵبگرن و پاڵپشتی تەڤگەری ئازادیی کورد بکەن.
					ناوەندی هەواڵ
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی" و پارتی بزووتنەوەی ڕەنج "ئەهەپە" و پارتی ڕەنج "ئەمەپە" و فیدراسیۆنی ئەنجوومەنە سۆسیالیستییەکان "سەمەفە" و پارتی کرێکارانی تورکیا "تیپ" و پارتی کۆمەڵگەی ئازاد "تۆپ"، لە ئەنقەرە وۆرک شۆپی "بۆ دیموکراسی و ئاشتی کۆدەبینەوە و دەربارەی دەرفەتەکانی تێکۆشان دەدوێین"یان ئەنجامدا. وۆرک شۆپەکە دوو ڕۆژە بەردەوامە. هاوسەرۆکی گشتیی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان "دەبەپە" چیدەم کلچگون ئوچار و هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتیکی گەلان "هەدەپە" جاهید کرکازاک و ئەندام و نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوەکان بەشداربوون.
چیدەم کلچگون ئوچار، هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە قسەی کرد و ڕایگەیاند پشتگیریی بۆ پرۆسەکە ٨٠٪ـی تێپەڕاندووە، بەڵام کۆمەڵگە باوەڕی بە دەسەڵاتی ئاکەپە نییە، دەبێت پرۆسەکە کۆمەڵایەتی ببێتەوە و ڕێگە نەدرێت دەسەڵات بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی بجووڵێتەوە، گوتی: "دەبێت هەموو لایەنێک بەرپرسیاری هەڵبگرن لە پرۆسەکەدا". جەختی کردەوە کە دەبێت هەمووان بە زمانی دایکیی خۆیان بدوێن، جا کوردیی کورمانجی بێت یان زازاکی.
چیدەم کلچگون ئوچار تیشکی خستەسەر گرنگیی پارادایمەکەی ڕێبەر ئاپۆ و گوتی: "ئەنجامی ئەم پرۆسەیە تەنها ئاشتی نییە لەگەڵ کوردان. بەڵکوو بنیاتنانی دیموکراسیی هەرێمییە بۆ هەموو هاووڵاتیان. بەڕێز ئۆجالان باس لە کۆمینەکان دەکات، کۆمینەکان سیستەمێکی بێ دەوڵەتە. خۆبەڕێوەبەریی گەلە. بەڕێز ئۆجالان باس لە دۆزینەوەی ڕێ و ڕێبازەکان دەکات لەپێناو دامەزراندنی کۆمینەکان. دەبێت بۆ ئەمە تێبکۆشین.
چیدەم کلچگون ئوچار داوای کرد پارتە سۆسیالیست و چەپەکان ببنە لایەنێکی پرۆسەکە، وتی: ئیتر پشتگیریی بەس نییە. دەبێت ئێوەش ببنە لایەنگر و بەرپرسیارێتی هەڵبگرن. لە جیهاندا چۆن باس لە دیموکراسیی هەرێمی دەکرێت. هەمووتان بینیتان چۆن لە تورکیا ڕێگریی لەمە دەکرێت. دەبێت وتوێژی بەهێز بکەین. پێویستە چی دابمەزرێنین؟ پێویستە هەموو هێزە چەپەکان پاڵپشتی تەڤگەری ئازادیی کورد بکەن.
بە ناوی پارتی شۆڕشگێڕیش، ئەلیف تورون قسەی کرد و ڕایگەیاند کە ئەوان پشتگیری لە پڕۆسەکە دەکەن و وتی: "ە بانگەوازی بەڕێز ئۆجالان پڕۆسەکە چووە قۆناغێکی نوێوە. ئێمە لە تەنیشت گەلی کوردین. ئەمە دووبارە ڕادەگەیەنین. پڕۆسەکە بە بەشداریکردنی چینی کرێکاران، ژنان، هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە دەتوانێت بگاتە ئەنجام. ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە فاشیزم تێکبشکێنین.