چرۆ شوانی: بە لەدایکبوونی ڕێبەرئاپۆ ژیان بۆ نەتەوەی کورد و ژن گەڕایەوە

٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، چرۆ شوانی، پارێزەر دەڵێت: لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئەو سەدەیەبوو کە تواندرا گەلی کورد ئاشنای مافەکانیان بکات، تا بتوانن ئازاد ببن.

هێلین ئەحمەد

 

سلێمانی- بە لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٤ـی نیسان، مێژوو دووبارە لە کوردستاندا نوسرایەوە،  مێژوویەکی نوێی هەبوون و ئازادی بە تێکۆشانی ئازادیی کورد کە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر دەستیپێکرد، زەمینەسازی بۆ سەردەمێکی نوێ بۆ ژنان و گەلان و کۆمەڵگەی دیموکراتیک خۆش کرد، هەر لەبەر ئەم هۆکارە گەلی کورد و ژن و گەنجانی کورد واتایەکی قووڵ بە ٤ـی نیسان دەدەن و وەک ڕۆژی لەدایکبوونەوە بۆ خۆیان پێناسەی دەکەن و لەسەر ئەم بناغەیە لە هەموو شوێنێک خاوەنداری لەم ڕۆژە دەکەن، لە ڕێگەی ئەنجامدانی مەڕاسیم و دەربڕینی خۆشی و شاییەوە  پیرۆزی دەکەن، ڕۆژبوونی ڕێبەر بە ڕۆژبوونی خۆیان دەزانن، ئاماژە بەوەدەکەن، "ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژبوونی ئێمەیە "، بەمەش تادێت زیاتر دەبێتە بەهایەکی کۆمەڵایەتیی هاوبەش.

 

" ڕێبەر ئاپۆ ئایدۆلۆژیای ژنانی ئازادی هینایە بوون"

چرۆ شوانی، پارێزەر دەربارەی ٤ی نیسان قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کردو وتی: لە دایکبوونی فیزیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دەستکەوت و گرنگی هەبووە، لەگەڵ ئەنجامدانی هەر خزمەتێک لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە بە لە دایکبوونێکی دیکە دادەندرێت، رێبەر ئاپۆ لەگەڵ لە دایکبوونی خۆیدا چەندین لە دایکبوونی دیکەی هەژمار کردووە، هەر قۆناغێکی خەباتی ڕێبەر ئاپۆ لەدایکبونێکی نوێیە، پاش لە دایکبوونی ڕێبەرێک و زیندانی کردنی لە ناو چوار دیواردا، بەڵام خەبات و بەرخۆدانییەکەی لە دایکبونێکی دیکەی ژیانی گەلی کوردبوو، لەگەڵ زیندانی کردنیدا سیستمی نەتەوەی دیموکراتی هینایە بوون، کە مۆدێرینتەی سەرمایەداری لەناوبرد، سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک لەدایکبونێکی نوێیە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەەڕاست، لە ڕێگەی پێکەوەی گەلان و نەتەوە جیاوازەکان تەواوی پلانەکانی داگیرکەر هەڵدەوەشێنێتەوە، ئەو سیستمە هۆکارە بۆ لە ناوبردنی ئەو دەسەڵاتە هەژمونگەراییەی لە لایەن دەوڵەتانی داگیرکەرەوە هێندراوەتە بوون، پاش لە دایکبوونی ڕێبر ئاپۆ، ئایدۆلۆژیایەک لە دایک دەبێت، کە ژنان لەگەڵیدا بە پارێزراوی دەمێننەوە، ئەو ئایدۆلۆژیایە ئازادی ژن و ژینگە بە بنەما وەردەگرێت، لە چوارچێوەی ئەم ئایدۆلۆژیایە ژن توانیویەتی بگات بە خودبوونی خۆی، توانیویەتی بە مێژووی خۆی ئاشناببێتەوە، کە بەدرێژایی پێنج هەزارساڵ دژایەتی ژن و پێگەی ژن کراوە، لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ توانی ژیانیکی ئازاد و ئاشنابوون بە خودی ژن بناسین، کە ئێمەی ژنان توانیمان زانستی ژنۆلۆژی بناسین، بتوانین لەسەر میراسی ژن بوونمان کوتوور و مێژوو ژیانی ژن نوێبکەینەوە.

 

"فکری ئازاد ئازادی خاک و جەستەی بەدوای خۆیدا دەهێنێت"

ئاماژەی بەوەشدا، لە هەر سەدەیەک تێکۆشەرو ئازادیخوازێک و فریادڕەسێک دێتەبوون، لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئەو سەدەیەبوو کە تواندرا گەلی کورد ئاشنای مافەکانیان بکات، تا بتواندرێت ئازادببن، وتیشی: لە ڕێگەی ئەو فکر و ئایدۆلۆژیایەی ڕێبەر ئاپۆ فەراهەمی کردووە، ژنان پێشەنگایەتی شۆڕش و بەرخۆدانییەکان بکەن، ژنان لە ڕێگەی ئەو ئایدۆلۆژیایەوە دەستکەوتەکانیان بەدەستدەهێنن، دەتوانن ئازادانە بۆ مێژووی ژنبوونیان دەگەڕێنەوە، لە سایەی ئەو فکرەو ئایدۆلۆژیایەوە تێکۆشانی ژنانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان و بەرگرییەکان بەرامبەر خاکیان دەبینی، هەروەها شۆڕشی " ژن، ژیان، ئازادی " ئەو شۆڕشە لە پێناو ئازادی کۆمەڵگە و ژناندا تێکۆشانی کردووە، لەو فەلسەفەیەدا ئازادی ژن بە فکرییەوە وابەستە دەکرێت، کە بەداخەوە دوژمنان ئەو دروشم و فەلسەفەییەیان بە ئازادی جەستەیەوە وابەستە کردووە، لە کاتێکدا تا فکر ئازاد نەبێت، ناتوانیت جەستەیەکی ئازادت هەبێت، فکری ئازاد ئازادی خاک و جەستەی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، داگیرکەران هەمووکات ئامانجیان لەناوبردن و ناشرینکردنی مێژووی ژن بووە، هەبوونی ئەو فکر و ئایدۆلۆژیایەی ڕێبەر ئاپۆ هێناویەتە بوون، دەتوانێت ژیانێکی ئازاد بۆ ژنان بخوڵقێنێت، ژنان دەتوانن تێکۆشانێکی ئازاد لە پێناو خۆیان و خاکیاندا ئەنجامبدەن، ئەمڕۆ تێکۆشانەکانی ژنانی کورد گەیشتوەتە تەواوی جیهان، ژنانی کورد بۆ نموونەی بەرخۆدانی دەهێندرێتەوە.

 

" لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ کورد لە بارودۆخی سەرکوتکاری دەرباز دەکات "

چرۆ شوانی وتیشی: لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە جوگرافیایەکی وەک وەک باکووری کوردستان، لە هەلومەرجێکدا ڕێبەر ئاپۆ لە دایک دەبێت، کە کورد لە باکووری کوردستان لە بارودۆخی سەرکوتکاریدا دەبێت، کوردێکی زیندوو لە ناوچەکەدا نەمابوو، کە ڕێبەر ئاپۆ هەست بەو سەرکوتکارییە دەکات، بە دروستکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان دووبارە ژیان بۆ کوردانی باکووری کوردستان دەگەڕێتەوە، کە ڕێبەر ئاپۆ بە دووەم لە دایکبوونی خۆی باسی دروستکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات، تاوەکوو ئێستا خەبات و بەرخۆدانی ئەو پارتە و ڕێبەرەکەی لە پێناو کوردا تێکۆشان و دەستکەوت بەدەستدەهێنێت، ئەو خەباتە تەنها لە باکووری کوردستاندا قەتیس نەمایەوە، لە ئێستادا ئەو ئایدۆلۆژیایە باکووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری کوردستانی گرتوەتەوە، هەروەها پاڵپشتییەکانی گەلی باشووری کوردستان بۆ پارچەکانی دیکەی کوردستان فکری ئەو ئایدۆلۆژیاییەن، هەر ئەو فکرەبوو توانی هەستی نەتەوایەتی لە باشووری کوردستاندا زیندوو بکاتەوە، هەڵکەوتەی جوگرافیای باکووری کوردستان زۆرترین کوردی تێدایە، ئازادی ئەو بەشە کاریگەری لەسەر بەشەکانی دیکەی کوردستان دەکات، بۆیە ڕێبەر ئاپۆ ئازادی باکووری کوردستانی بە ئازادی تەواوی بەشەکانی دیکە کوردستانەوە گرێداوە.

 

" لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لەدایکبونێکی نوێیە بۆ ژنان"

لە کۆتایی قسەکانیدا چرۆ شوانی وتی: ئەو پارادایمەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئیمەی ژنان زیندوبوونەوە و دووبارە بونەوەی ژیانە، ئێمەی ژنان تێکۆشان بۆ ئازادی فکری ژنان بکەین، لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لەدایکبونێکی نوێیە بۆ ژنان، پێشەنگایەتی ژنی کورد لە جیهاندا بڵاوبوەتەوە، هەروەها ژنان گیەستونەتە ئاستێکی باوەڕبوون بەخۆیان کە لەدایکبونێکی نوێیە بۆ ژنان، ژنان دەتوانن پێشەنگایەتی خەبات و تێکۆشان بکەن، پێویستە ژنان نەکەونە تەڵەی پلان بۆداڕێژراوی داگیرکەرانەوە لە ڕێگەی بەکاڵاکردن و سیستمی سەرمایەدارییەوە بەکاڵاکردنی ژنان تەشەنە بسەنێت، پێویستە ژنان هەنگاوی ژنانە بۆ ئازادی بنێن، لەم رۆژەدا ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕێبەرو گەلی کورد پیرۆز دەکەم.